هەواڵ
ھەواڵێکی گرنگ بۆ ھێزەکانی ناوخۆ
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم ڕونکردنەوە لەسەر کردنەوەی خولی تازەدامەزراو دەدات بۆ ئەو کارمەندانەی خولی ڕێپێدراویان بینیوە، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی ھەرێمیش ڕایدەگەیەنێت: ئەو کەسانەی خولی ڕێپێدراو دەبینن، پێویست ناکات خولی تازەدامەزراو ببینن ئەگەر پێشتر بەشداریان لەو خولەدا نەکردبێت.

لیوا بەختیار بابان، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی ھەرێم و ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆ، بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو کەسانەی کە چەند ساڵێک لەمەوبەر دامەزراون و ھیچ خولێکی تازەدامەزراویان نەبینیوە، بەڵام لەگەڵ شایستەییان خولی پلە بەرزکردنەوەیان بۆ ڕیپێدراوی ھەشت بینیوە، پێویست ناکات خولی تازەدامەزراو ببینن.

وتیشی:" خولی پلە بەرزکردنەوە بۆ رێپێدراو (مفەوەز)، بەدوو خول بۆیان ئەژمار دەکرێت".

لیوا بەختیار بابان، سەرجەم ئەو زانیاریانەشی ڕەتکردەوە کە باس لەوەدەکەن، ئەوانەی دامەزراون و خولی تازە دامەزراویان نەبینیوە، ئەگەر لەکاتی خانەنشینکردنیش بێت پێویستە ئەو خولە ببینن، لەوبارەیەوە وتی: بۆ خانەنشینی ھێزەکانی ناوخۆ ھیچ کێشەیەکیان بۆ دروست ناکرێت و خولی (ڕێپێدراو)یان بەخولی سەرەتاش بۆ ئەژمار دەکرێت.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 2 هەفتە پێشتر - Aug 30 2019 10:24AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.