هەواڵ
هه‌واڵێكی‌ گرنگ بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ر موچه‌یان كراوه‌
فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ پرۆژه‌ یاساكه‌یان ده‌دات كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دیاریكردنی‌ میكانیزمێك بۆ موچه‌پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی‌ فه‌رمانبه‌ران و په‌رله‌مانتارێكی‌ ئه‌و فراكسیۆنه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ دوێنێی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كاندا سه‌رجه‌میان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵویست بوون له‌باره‌ی‌ ئه‌و پرۆژه‌ پێشنیازكراوه‌ بۆ گه‌رانه‌وه‌ی‌ شایسته‌ داراییه‌كانی‌ فه‌رمانبه‌ران و موچه‌پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانیان.

لوقمان وه‌ردی،په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ی تایبه‌ته‌ به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی‌ فه‌رمانبه‌ران كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن فراكسیۆنی یه‌كێتیه‌وه‌ ئاماده‌كرابوو پێشكه‌شی ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كراوه‌.

رونیشیكرده‌وه‌ به‌لاَم تائێستا پرۆژه‌كه‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ نه‌كراوه‌ وهۆكاره‌كه‌شی په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ هه‌ر پرۆژه‌ یاسایه‌ك ره‌هه‌ندی دارایی هه‌بێت ده‌بێت پێش وه‌خته‌ بۆچوونی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ بۆ وه‌ربگرێت و دواتر ده‌خرێته‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می‌ بۆ ده‌كرێت و ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

ئاشكراشیكرد له‌دوایین كۆبونه‌وه‌ی‌ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كه‌ دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌ 1ی 9ی 2019به‌رێوه‌چوو سه‌رجه‌م سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان پشتیوانی‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌یان كردووه‌ كه‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌ گه‌رانه‌وه‌ی شایسته‌ی‌ دارایی موچه‌خۆران وموچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان بۆیه‌ ئێستا چاوه‌روانی‌ دوا وه‌لاَمی حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كرێت و دواتر له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌نگاوه‌كان ده‌ستپێده‌كات.


SNN:

سامان به‌ختیار

 2 هەفتە پێشتر - Sep 2 2019 11:26AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.