هەواڵ
وه‌زیری ناوخۆ فه‌رمانێك له‌باره‌ی ده‌وامی هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌رده‌كات
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم فه‌رمان به‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌كات كه‌ پێوسته‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی شارستانی و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، پابه‌ندی ده‌وام بن، ئه‌گه‌رنا به‌ڕێوه‌به‌ری راسته‌وخۆی رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، كه‌ له‌به‌رواری 29ی 8ی 2019، به‌واژۆی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سه‌ربه‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ كراوه‌، له‌هیچ یاساو رێنماییه‌كی تایبه‌ت به‌هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆو فه‌رمانبه‌رانی شارستانی نه‌هاتووه‌ موچه‌ وه‌ربگیرێت و ئه‌رك و ده‌وامی رۆژانه‌ی خۆی جێبه‌جێنه‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت گشت ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی شارستانی سه‌ر به‌میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، رۆژانه‌ بچنه‌ ده‌وامی فه‌رمی خۆیان بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری راسته‌وخۆی به‌رپرسیار ده‌بێت و رووبه‌ڕووی لێپچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه‌".

هه‌ر له‌نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "فه‌رمانبه‌ری شارستانی نه‌هاتوو بۆ ده‌وام، به‌پێی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 2002) كۆتایی به‌ڕاژه‌ی دێت، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌پێی یاساكانی تایبه‌ت به‌هێزه‌كانی ناوخۆ) رێوشوێنی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Sep 5 2019 9:48AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.