هەواڵ
دابەشکردنی موچەی مانگی شەش دوادەخرێت
ھەرچەندە پێشتر وا بڵاوکرایەوە ئەمڕۆ دابەشکردنی موچەی مانگی شەش لەوەزارەتی پێشمەرگەوە دەستپێدەکات، بەڵام دابەشکردنی موچە دواکەوت و زانیاریەکانیش ئاماژە بەوەدەکەن، بانکەکان پارەیان تێدا نییە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەوەزارەتی داراییەوە دەست SNN کەوتوە، بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی ٩ی ٢٠١٩ دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی شەش بکرێت و ھەریەک لەدیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواکانی ئەو وەزارەتە موچەیان پێبدرێت، بەڵام پێیان نەدرا.

لەزانیاریەکاندا ھاتوە ((لەلایەن ئەو بانکەی موچەی ئەو شوێنانەی لێ دابەشدەکرێت، ئاگادارکراونەتەوە بەھۆی نەبونی پارەوە موچەکانیان پێنادرێت و دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممەی ھەفتەی داھاتوەوە)).

بەگوێرەی بڕیاری حکومەتی ھەرێم، دەبوو لەڕۆژی ٥ی ھەموو مانگێکدا ئەگەر بەر پشوو نەکەوێت، دەست بەدابەشکردنی موچەی وەزارەت و دەستەکان بکرێت.


SNN:

شادان حەسەن

 هەفتە پێشتر - Sep 5 2019 10:44AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.