هەواڵ
پۆستێکی نوێ بە مەسعود بارزانی دەدرێت
پارتی دیموکرات روونکردنەوە لەبارەی پێکھێنانی ئەنجومەنی حزبە کوردستانییەکان دەدات و ئەندامێکی سەرکردایەتی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت، "بوونی ئەو ئەنجومەنە بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان گرنگەو بەپێی پێوەری دەنگ و ژمارەی کورسیی پەرلەمانیش بێت، مەسعود بارزانی دەبێتە سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە".

نوری حەمەعەلی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی، بەSNNی راگەیاند: ماوەیەکی زۆرە بەرپرسی یەکەمی حزبەکان وەکو پێویست کۆنەبوونەتەوە، بۆیە ئەگەر ئەنجومەنی حزبە سیاسییەکانی کوردستان کە لە کەسی یەکەمی لایەنەکان پێکبھێنرێت، کارێکی باشە بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بدرێت.
وتیشی: "ئەو ئەنجومەنە دەتوانێت پرسە گرنگ و ھەستیارەکانی ھەرێمی کوردستان یەکلایی بکاتەوە، بۆیە بوونی ئەنجومەنەکە زۆر زەروورە".
لەبارەی ئەوەی پێکھێنانی ئەو ئەنجومەنی بەشێوەیەکی کاتی نەبێت لە دەستووری ھەرێمی کوردستان جێگیر بکرێت، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی روونیکردەوە، دەستووری ھەرێم بە ھاوکاری لایەنە سیاسییەکان دەنووسرێتەوەو ئەوان بڕیاری لێ دەدەن، ئەوکات ئەگەر بەباشزانرا لە دەستووردا بوونی ئەو ئەنجومەنی جێگر بکرێت، ئێمە کێشەمان نییە.
سەبارەت بەوەی کێ ببێت بە سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە، نوری حەمە عەلی وتی: "بەپێی پێوەری ژمارەی دەنگ و کورسی پەرلەمان، ئەوە گومانی تێدا نییە کە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دەبێت بەسەرۆکی ئەنجومەنی حزبە کوردستانییەکان". 



SNN:

ئەرکان جەبار

 هەفتە پێشتر - Sep 6 2019 10:29AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.