هەواڵ
کەمترین موچەی خانەنشینی ھێزەکانی ناوخۆ دیاری دەکرێت
فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، پڕۆژەیاسایەک بۆ خانەنشینی ھێزەکانی ناوخۆ پێشکەشی پەرلەمان دەکات و ئەندامێکی فراکسیۆنەکەش رایدەگەیەنێت: بەپێی پڕۆژەیاساکە، نابێت موچەی خانەنشینی ھێزەکانی ناوخۆ لە (٥٠٠) ھەزار دینار کەمتر بێت.

عوسمان سێدەری، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان بە SNNی راگەیاند: وەکو فراکسیۆنی یەکێتی پڕۆژەیاساکەمان ئامادەکردووە بۆ ئەوانەی لەڕابردوو و داھاتووشدا لەوەزارەتی ناوخۆ خانەنشین دەبن.
وتیشی: "بەپێی پڕۆژەیاساکە، تەمەنی ٤٠ ساڵ بۆ خانەنشینی ھێزەکانی ناوخۆ دیاریکراوە، ئەگەر کارمەندێک نەگەیشتبێتە ئەو تەمەنەوە، مافی خانەنشینبوونی نابێت".
راشیگەیاند: ئەگەر کەسێک تەمەنی ٤٠ ساڵ بێت و خزمەتی ١٥ ساڵی ھەبێت، بەپێ پڕۆژەیاساکە بە ٤٥%ی کۆی موچەو دەرماڵەکانی خانەنشین دەکرێت، بەپێی زیادبوونی خزمەتەکەشی رێژەی خانەنشینییەکەی بەرزدەبێتەوە تاوەکو دەگاتە ٨٠%ی کۆی موچەو دەرماڵە.
عوسمان سێدەری ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر بەپێی پڕۆژەیاساکە، نابێت موچەی خانەنشینی ھێزەکانی ناوخۆ لە (٥٠٠) ھەزار دینار کەمتر بێت.
سەبارەت بەوەی ئایا پڕۆژەیاساکە پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە، پەرلەمانتارەکەی یەکێتی دەڵێت: "تائێستا پڕۆژەکە پێشکەشی سەرۆکایەتی نەکراوە، چونکە لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی قسەمان کردووەو بەنیازین لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکەش قسەبکەین و بیکەین بەپڕۆژەیەکی ھاوبەشی ھەموومان بۆئەوەی بەباشترین شێوە پەسەند بکرێت".


SNN:

شاھۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Sep 6 2019 11:31AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.