هەواڵ
هه‌واڵێك بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ..بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌سه‌ر ئاستی عیراق
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی مه‌شق و شیاندنی سلێمانی خولێكی به‌كارهێنانی هێز بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌كاته‌وه‌و به‌رپرسێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و خوله‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌سه‌ر ئاستی عیراق له‌سلێمانی بكرێته‌وه‌".

ڕائیدی پۆلیس سه‌رخێڵ ئه‌حمه‌د لێپرسراوی هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی مه‌شق و شیاندنی سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌ڕۆژی 15ی 9ی 2019 خولێك له‌ژێر ناونیشانی (پێوه‌ره‌كانی به‌كارهێنانی هێز) ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌مجۆره‌ خوله‌ له‌سه‌ر ئاستی عیراق ده‌كرێته‌وه‌".

وتیشی:"ئامانجیش له‌خوله‌كه‌ پێگه‌یاندنی به‌شێك له‌كارمه‌ندانی ئێستای وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌ تابتوانن به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و دروست هێز به‌كاربهێنن له‌كاتی پێویستدا، هه‌م ڕه‌چاوی پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و مافه‌كانی مرۆڤیش بكه‌ن".

زانیاری زیاتری له‌باره‌ی خوله‌كه‌وه‌ ئاشكراكردو وتی:"خوله‌كه‌ دوو به‌ش له‌خۆده‌گرێت، هه‌م تیۆری كه‌ كۆمه‌ڵێك وانه‌ی یاسایی و مافی مرۆڤ و پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌خوێنن، به‌شێكی دیكه‌شی كرداری ده‌بێت كه‌ كۆمه‌ڵێك ڕاهێنانی جه‌سته‌یی و ته‌كنیكی نوێی چالاكی مه‌ده‌نی و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی ده‌خوێنن".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Sep 6 2019 3:15PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.