هەواڵ
دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ڕاگه‌یه‌نرا
هه‌رچه‌نده‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ لیستی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ شه‌شی‌ ئاماده‌كردوه‌و بڕیاربوو پێنجشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو موچه‌كه‌یان پێبدرێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی‌ دارایی بڕیاریدا سبه‌ینێ‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌ستپێبكات، وه‌زاره‌تی‌ داراییش زانیاری‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.

وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ پێنجی‌ هه‌موو مانگێك ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌كات، به‌ڵام موچه‌ی‌ مانگی‌ شه‌ش له‌واده‌ی‌ خۆیدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ نه‌كراو چه‌ند ڕۆژێك دواكه‌وت.

حه‌سه‌ن ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی یه‌كی سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "پێشتر وه‌زاره‌تی‌ دارایی هیچ فه‌رمانێكی‌ ئاراسته‌ی‌ گه‌نجینه‌كان نه‌كردبوو بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌".

هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربوو پێنجشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ مانگی‌ شه‌ش بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ پاره‌ له‌بانكه‌كان موچه‌كه‌یان پێنه‌دراو بۆ سه‌ره‌تای‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دواخرا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی ئه‌وه‌ی‌ بۆ SNN ئاشكراكرد، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانكراوه‌ به‌سه‌رجه‌م گه‌نجینه‌كان كه‌ سبه‌ینێ‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌شبكرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، "سبه‌ینێ‌ موچه‌ی‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌و لیواكانی‌ سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ شه‌شیان پێده‌درێت و دواتریش جگه‌ له‌و ڕۆژانه‌ی‌ به‌ر پشوو ده‌كه‌ون، دابه‌شكردنی‌ موچه‌ به‌رده‌وامده‌بێت".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوی‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ دانابوو، به‌ڵام موچه‌كه‌ دابه‌شنه‌كراو بۆ سه‌ره‌تای‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دواخرا".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 هەفتە پێشتر - Sep 7 2019 11:01AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.