هەواڵ
زانیاری لەبارەی چارەنوسی سێ موچەی نەدراوی ئەمساڵ بڵاودەكرێتەوە
تائێستا حكومەتی هەرێم هیچ پلانێكی نییە بۆ رێككردنەوەی موچەو پێدانی ئەو سێ موچەیەی كە ماوەی دوو ساڵە دوای دەخات، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانیش رایدەگەیەنێت: دابەشكردنی موچە بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام دەبێت و سێ موچە نەدراوەكەی ئەمساڵیش دەكەوێتەوە ساڵی داهاتووەوە.

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: بۆ رێكخستنەوەی موچەو دابەشكردنی مانگانە لەكاتی خۆیدا، وەڵامەكەی لای وەزارەتی داراییە. وتیشی: لەماوەی رابردوودا بانگهێشتی وەزیری داراییمان كرد سەبارەت بە رونكردنەوە لەبارەی چەند پرسێكی داراییەوە، بەڵام وەڵامی بەرپرسانی وەزارەتی دارایی ئەوە بوو كە داوای دەرفەتی زیاتریان كردووەو بۆ وەرگرتنی زانیاری و وەڵامی پرسیارەكانی پەرلەمان.

رونیشیكردەوە، تائێستا هیچ دیارنییەو بریارێكیش نییە بۆ رێكخستنەوەی موچە، ئێمەش كە پێشتر داوای بانگهێشتی وەزیری داراییمان كردووە، یەكێك لە پرسەكان ئەو بابەتە بووە و لەكۆبوونەوەی ئایندەدا كە هەر كات رێكخرا، گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

لای خۆشیەوە زیاد جەبار، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان، بە SNNی راگەیاند: لە ئێستادا هەموو هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم بەو ئاراستەیە كە بۆ بودجەی 2020 لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بگەنە رێككەوتن.

وتیشی: پێشتر داوای بانگهێشتكردنی وەزیری دارایی وئابوری هەرێمانكرد و یەكێك لەو پرسیارانەی ئاراستەی دەكرا بابەتی رێكخستنەوەی موچەی فەرمانبەران وپێدانیەتی مانگانە لەكاتی خۆیدا.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكرد، دابەشكردنی موچە لەمساڵدا بەهەمان ئەو میكانیزمە دەبێت كە ئێستا كاری پێدەكرێت، چاوەڕوانیش دەكرێت دابەشكردنی سێ موچەی كۆتایی ئەمساڵ بكەوێتە ساڵی داهاتووەوە.


SNN:

سامان بەختیار

 هەفتە پێشتر - Sep 7 2019 8:08PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.