هەواڵ
سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌ ئه‌م شوێنانه‌ موچه‌یان پێده‌درێت
وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، سبه‌ینێ‌ دوشه‌ممه‌ هیچ موچه‌یه‌ك دابه‌شناكرێت به‌وپێیه‌ی‌ پشوی‌ فه‌رمیه‌، به‌ڵام سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌ موچه‌ی‌ چه‌ند شوێنێك دابه‌شده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ SNN له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ به‌رپرسی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ وه‌ریگرتوه‌، سبه‌ینێ‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ڕاده‌وه‌ستێت و موچه‌ی‌ هیچ شوێنێك نادرێت، به‌وپێیه‌ی‌ پشوی‌ فه‌رمیه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی‌:"ڕۆژی‌ دواتر واته‌ سێشه‌ممه‌ 10ی‌ 9ی‌ 2019 موچه‌ی‌ یه‌كه‌كانی‌ 70و 80ی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ش 11ی‌ 9ی‌ 2019 دابه‌شكردنی‌ موچه‌ به‌رده‌وامده‌بێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت".


SNN:

شادان حەسەن

 هەفتە پێشتر - Sep 8 2019 12:49PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.