هەواڵ
دارایی عیراق هه‌واڵێكی‌ دڵخۆشكه‌ر ده‌داته‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێمی كوردستان
لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌  پشكی‌ هه‌رێم له‌پرۆژه‌ بودجه‌ی‌ 2020ی عیراق ده‌دات و ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌گوێره‌ی‌ داتاكانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ عیراق پشكی‌ هه‌رێم 13.92%ده‌كات نه‌ك 12.67%و ده‌شڵێت، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مساڵ پشكی‌ هه‌رێم زیاد بكات و ورده‌كاریه‌كه‌ی‌ بۆSNNئاشكراده‌كات.

ئه‌حمه‌د حاجی‌ ڕه‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق به‌SNNی راگه‌یاند:زیادكردنی‌ پشكی‌ هه‌رێم له‌بودجه‌ی‌ گشتی‌ عیراق ده‌بێت 13.92%بێت، نه‌ك12.67% كه‌ پشكی‌ هه‌رێم یاسایه‌ و ده‌بێت وه‌كو خۆی جێبه‌جێبكرێت و كه‌منه‌كرێته‌وه‌.

رونیشیكرده‌وه‌، دیاریكردنی‌ پشكی‌ هه‌رێم و زیادكردنی‌ بۆ نزیكه‌ی‌ 14%خێرنییه‌ به‌هه‌رێمی‌ كوردستان بكرێت، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی‌ دوایین داتاكانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ حكومه‌تی‌ عیراق ئه‌و رێژه‌یه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی‌ پێكراوه‌.

راشیگه‌یاند: ئه‌مساڵ ئێمه‌ وه‌كو نوێنه‌رانی‌ كورد هه‌موو فشارێكی‌ خۆمان ده‌كه‌ین كه‌پشكی‌ هه‌رێمی كوردستان زیاد بكرێت بۆ 14% و ئه‌و حاڵه‌ته‌ی‌ كه‌ساڵی رابردوو روویدا رێگه‌نادرێت جارێكی‌ دیكه‌ دووباره‌ بێته‌وه‌، به‌ڵكو ئێمه‌ فشار ده‌كه‌ین و له‌رێی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی‌ فیدراڵه‌وه‌ كه‌ پشكی‌ هه‌رێم بكرێته‌ 14%، واته‌ له‌ 12.67% بۆ هه‌رێم له‌ یاسای بودجه‌ی‌ گشتی‌ عیراق دانه‌نرێت.


SNN:

سامان به‌ختیار

 هەفتە پێشتر - Sep 9 2019 1:41PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.