هەواڵ
رونکردنەوە لەبارەی ناردنی پارەکەی بەغدا بۆ موچەی فەرمانبەران دەدرێت
بەرێوەبەری لقی ھەولێری بانکی ناوەندی لەسەر ناردنی پارەکەی بەغدا بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی شەشی ئەمساڵی فەرمانبەران رونکردنەوە دەدات و بەگوێرەی زانیارییەکانیش ھەموو مانگێک لە ١٥ی مانگەوە پارەکە بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەSNNدراون، بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران و ئەو وەزارەتانەی لەسەر پارەکەی بەغدا موچە وەردەگرن مانگانە لەدوای ١٥ی مانگەوە پارەکە دەگاتە ھەرێمی کوردستان و مانگی پێشوو بەھۆی پشوەکانی جەژنەوە ناردنی پارەکەی بەغدا بۆ ھەرێم لە ١٩ی مانگدا بوە و دواکەوتوە، بۆیە ناتوانرێت وادەکەی دیاریبکرێت ھەرچۆنێک بێت دەبێت لە١٥ و١٦ی ئەم مانگەدا چاوەڕێ دەکرێت پارەکە بگاتە ھەرێمی کوردستان.

لای خۆشیەوە، عابد مزوری، بەرێوەبەری لقی ھەولێری بانکی ناوەندی بەSNNی راگەیاند: لەئێستادا زووە بۆ ناردنی پارەکەی بەغدا، بەڵام زۆربەی کات لە ١٥و ١٦ی مانگدا پارەکە گەیشتوە و کاتیش ھەبووە لە١٨ی مانگدا پارەکە گەیشتۆتە ھەرێم، بۆیە لەئێستادا چاوەڕوانی بەغدا دەکرێت.

رونیشیکردەوە، کە ئەوان پارەکەیان لە بەردەستدایە و کە لە بەغداوە فەرمان دەکرێت تەنھا تەمویلەکە دەکرێت ئەگەر ھەرکات بڕیاری تەمویلەکە بکرێت پارەکە رەوانە دەکەن.


SNN:

سامان بەختیار

 هەفتە پێشتر - Sep 9 2019 4:09PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.