هەواڵ
دوو کەس رکابەری عومەری سەید عەلی دەکەن .. ناوەکان ئاشکراکران
سێ کەس خۆیان بۆ پۆستی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کاندید دەکەن، ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی ئەو حزبەش ناوی دوو لەکاندیدەکان ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت: مانەوەی عومەری سەید عەلی لە پۆستەکەی بە پێویست دەزانین.

وابڕیارە رۆژی ١٤ی ٩ی ٢٠١٩، ھەڵبژاردن بۆ خانەی راپەڕاندن و رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بکرێت.

نەسرەدین مەحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بە SNNی راگەیاند: رۆژی ٨ی ٩ی ٢٠١٩، وادەی پڕکردنەوەی فۆرم بۆ پۆستە ناوخۆییەکانی گۆڕان کۆتاییھات، تائێستا سێ کەس خۆیان بۆ پۆستی رێکخەری گشتی کاندید کردووە، لەوانەش (عومەری سەید عەلی و شۆڕش حاجی)، کاندیدی سێیەمیش ناوەکەی ئاشکرا ناکەین، چونکە نازانین تاوەکو کۆتایی لەکێبڕکێکە دەمێنێتەوە یان نا.

وتیشی: "بۆ خانەی راپەڕاندنیش، ١٢ کەس خۆیان کاندیدکردووە، کە پێنج کەسیان لەسلێمانی، سێ کەس لەھەولێر، دوو کەس لەگەرمیان، ھەڵەبجەو بادینانیش یەکی کاندێکیان پێشکەشکردووە، بەڵام رەنگە تاوەکو کۆتایی کێبڕکێکە گۆڕانکاری بەسەردا بێت".

ئەندامەکەی جڤاتی نیشتمانی دەڵێت: "مانەوەی عومەر سەید عەلی وەک رێخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەپێویست دەزانین".

راشیگەیاند: بڕیارە رۆژی ١٢ی ئەم مانگە ھەڵبژاردن بۆ جڤاتی گشتی بکرێت، پاشان ھەڵبژاردنی رێکخەرو خانەی راپەڕاندن دەکرێت، کە لەلایەن جڤاتی نیشتمانییەوە ھەڵدەبژێردرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن حەوت ئەندامەو وەکخۆی دەمێنێتەوە، تاوەکو کۆنفرانس کە بڕیارە لەمساڵدا ببەسترێت، ئەگەر بەپێویست زانرا ئەوکاتە ژمارەکە زیاد دەکرێت.


SNN:

شاھۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Sep 10 2019 4:12PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.