هەواڵ
فەرمانی دەستبەکاربوونی جێگرانی سەرۆکی ھەرێم دەرچوو
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی ھەرێمی بۆ دەستبەکاربوونی ھەردوو جێگرەکەی دەرکرد و بەگوێرەی فەرمانەکەش، لەڕۆژی یەکشەممە ٨ی ٩ی ٢٠١٩ فەرمانەکە بۆھەریەک لە جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر وەک جێگرانی سەرۆکی ھەرێم دەرکراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنداوێکی سەرۆکایەتی ھەرێم، کە وێنەیەکی دەست SNN کەوتووە، فەوزی ھەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێم ڕایگەیاندوە:  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی ھەرێمی بۆ دەستبەکاربوونی ھەردوو جێگرەکەی دەرکردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە نێچیرڤان بارزانی سەرەتای ئەم ھەفتەیە، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ٩ی ٢٠١٩ فەرمانی ھەرێمی بۆ دەستبەکاربوونی ھەردوو جێگرەکەی، جەعفەر مستەفا عەلی و مستەفا قادر مستەفا دەرکردووە، کە ھەردووکیان وەکو جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەستبەکاردەبن.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Sep 10 2019 5:32PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.