هەواڵ
رێنمایی نوێ بۆ گەشتی عەمرە دەردەچێت
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینیی ھەرێم، رونکردنەوە لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتی عەمرە بۆ عەرەبستانی سعودی دەدات و بەرپرسێکی ئەو وەزارەتەش رایدەگەیەنێت: چەند مەرج و ڕێنماییەکی نوێ لە بەرژەوەندی عەمرەکان دەردەکرێت و دەبێت کۆمپانیاکانیش پێوەی پابەند ببن.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکومەتی ھەرێم، بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ ١٠ی ٩ی ٢٠١٩ کۆبونەوەیەک لەبەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرە ئەنجامدراوە تایبەت بە دەرکردنی ڕێنمایی نوێ بۆ شێوازی ئەنجامدانی فەریزەی حەج و گەشتی عەمرە.
وتیشی: چاوەڕوان دەکرێت لەم مانگەدا گەشتی عەمرە لەھەرێمی کوردستانەوە بۆ عەرەبستانی سعودی دەستپێبکاتەوە، کە ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی ئەو کارە ئەنجامدەدەن ٦٠ کۆمپانیان لەھەرێمی کوردستانداو بۆ دیاریکردنی نرخەکەشی، وەزارەتی ئەوقاف بڕیار نادات، بەڵکو چەند مەرج و رێنماییەک دەردەکرێت کە لە بەرژەوەندی ھاوڵاتیاندا بێت.
لەبارەی نرخی گەشتی عەمرە، نەبەز ئیسماعیل ئاماژەی بەوەکرد کە ساڵی رابردوو نرخی گەشتی عەمرە لەھەرێمی کوردستان ٦٥٠ دۆلار بووە، بەڵام ژمارەیەک لەو کۆمپانیایانەی بەو ئەرکە ھەڵسابوون، لەنێوان ٨٥٠ بۆ ٩٠٠ دۆلاریان لەھەر عەمرەکارێک وەرگرتبوو، ئەوەش پەیوەستە بە ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی عەمرەکاران دەکرێت.
بەرپرسەکەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوەچاوەرواندەکرێت چەندمەرج وڕێنماییەکی نوێ دەردەکرێت دەبێت کۆمپانیاکان پێوەی پابەند ببن کەسەرجەمیان لە بەرژەوەندی ھاولاتیاندا دەبێت.


SNN:

سامان بەختیار

 هەفتە پێشتر - Sep 10 2019 5:54PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.