هەواڵ
یەکێتی رێککەوتنێک لەگەڵ لایەنەکان رەتدەکاتەوە
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕێککەوتنی لایەنەکان لەسەر دابەشکاری پۆستەکانی پارێزگای ھەڵەبجە رەتدەکاتەوەو جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزوریش رایدەگەیەنێت: تەنیا رێککەوتنمان لەسەر پێکھێنانی ئەنجومەنەکە کردووە.

ئەحمەد قەدەفەری جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتی بەSNNی راگەیاند:  ئێمە قسەمان لەسەر دابەشکردنی پۆست نەکردووە، لەدواین کۆبونەوەی لایەنەکاندا،  تەنیا باس لەپێکھێنانی ئەنجومەنەکە کراوە ، جگە لەوە باس لەھیچ شتێکی تر نەکراوە، ھەرچیش باس دەکرێت تەنھا بۆ مەرامی سیاسییە.

وتیشی: "ئێمە ڕەزامەند بووین ئەنجومەنەکە پێکبھێنرێت، ئەگەر کارابوو، دەتوانرێت ھەموو کارەکانی تر جێبەجێبکات، ئاگاداری کۆنووسەکانی کۆبوونەوەکە نەبووم، بەڵام دواتر خاڵێکی تێدا زیادکرا کە لەکۆبونەوەکەدا باسنەکرابوو" .

راشیگەیاند: ئەگەر ئەنجومەنەکە پێکھات ھەر بابەتێک ھەبێت، دەتوانرێت پێشنیار بکات بۆ پارێزگار، دواتر لەوێوە ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆو ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەمانەوێت ئەنجومەنەکە پێکبھێنرێت، پاشان قسە لەسەر دابەشکاری پۆستەکانی تر بکرێت.


SNN:

کۆسار مەحمود

 هەفتە پێشتر - Sep 10 2019 6:33PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.