هەواڵ
وەزیری دارایی ھەرێم بەڵێنێک بەخانەنشینان دەدات
بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لەسلێمانی ڕونکردنەوە لەبارەی خەرجکردنی دەرماڵەی تایبەت بە ھاوسەرگیری و منداڵ بۆ ئەو خانەنشینانە دەدات، کە لەمساڵدا بۆیان خەرجنەکراوە، ڕاشیدەگەیەنێت: وەزیری دارایی بەڵێنی خەرجکردنی داوە و تەنھا دەرکردنی فەرمانەکەی ماوە.

عەزیز عەلی فەتاح، بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لەسلێمانی، بەSNNی راگەیاند: ئەو خانەنشینانەی لەمساڵدا دەرماڵەی تایبەت بەھاوسەرگیری و منداڵیان بۆخەرجنەکراوەو مافی خۆیانە بۆیان خەرجبکرێت، کە لەشێوەی قەرەبوودا پارەکەیان پێدەدرێت.

رونیشیکردەوە، ئێمە بۆ خەرجکردنی ئەو قەرەبووە، نوسراومان بۆ وەزارەتی دارایی کردووەو لەئێستادا نوسراوەکە لەبەردەستی وەزیردایە، ھەرکات فەرمانی بۆ دەرکرد پارەکە بۆ خانەنشینان خەرجدەکرێت.

بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لەسلێمانی ئاماژەی بەوەکرد کە وەزیری دارایی بە زارەکی بەڵێنی خەرجکردنی ئەو قەرەبووەی داوەو تەنھا ئەوە ماوە فەرمانی بۆدەربکات، بەڵام لەئێستادا موچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ ماوە و دوای ئەوەی موچەی ئەو سێ مانگەی خانەنشینان خەرجدەکرێت، ئەو قەرەبووەشیان دەدرێتەوە کە لەمساڵدا دەرماڵەی ھاوسەرگیری و منداڵ لەگەڵ موچەکەیاندا بۆ خەرجنەکراوە .


SNN:

سامان بەختیار

 هەفتە پێشتر - Sep 10 2019 6:49PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.