هەواڵ
بافڵ تاڵەبانی داوایەک ئاراستەی ھاوپەیمانان دەکات
بافڵ تاڵەبانی داوایەک ئاراستەی وڵاتانی ھاوپەیمان دەکات و ژمارەیەک پێشنیازیش بۆ ڕێکخستنەوەو چاکسازیکردن و پڕچەککردنی زیاتری ھێزی پێشمەرگە دەخاتەڕوو، ڕاشیدەگەیەنێت، "پێویستە بەمیکانیزمێکی ھاوچەرخ و سەردەمیانە ھێزی پێشمەرگە ڕێکبخرێتەوە".

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی کە لەئەکاونتی تایبەتی خۆی بڵاوکراوەتەوە، بافڵ تاڵەبانی لەدەباشان چاویکەوتوە بەکۆلۆنێڵ ڕۆی نەتارجان ڕاوێژکاری تایبەتی سەربازی ھێزەکانی بەریتانیا بۆ کاروباری چاکسازی لەوەزارەتی پێشمەرگەو مارک پاکسمان فەرماندە لەھێزی ئاسمانی مەلەکی بەریتانیا.
ھەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەو دیدارەیدا کە ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەیبوە، باس لەبایەخی ھاریکاریی و کاری ھاوبەش کراوە لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگەو ھێزەکانی عیراق و ھاوپەیمانان بۆ بەگژداچونەوەی ھەڕەشەکانی تیرۆرو سەقامگیریی ئاسایش و ئارامی لەناوچەکەدا.
لەو دیدارەدا بافڵ تاڵەبانی چەند پێشنیازێکی خستۆتەڕوو بۆ ڕێکخستنەوەو چاکسازیکردن و پڕچەککردنی زیاتری ھێزی پێشمەرگەو داوای لەھاوپەیمانانیش کردوە، ھەماھەنگی زیاتری وەزارەتی پێشمەرگەبن.
ھەروەک بەپێویستی زانیوە، بەمیکانیزمێکی ھاوچەرخ و سەردەمیانە ھێزی پێشمەرگە ڕێکبخرێتەوەو چاکسازی ڕیشەیی لەدامەزراوە سەربازییەکانیشدا بکرێت.



SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Sep 11 2019 2:22PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.