جیهان
  مالکۆم باس لە رۆژی کلاسیکۆ دەکات و میسی پێش یاریەکە چی پێ وتووە
08/02/2019
5262

لە دیدارێکی لەگەڵ ئیزگەی کادینا سیری ئیسپانی مالکۆم یاریزانە بەرازیلیەکەی یانەی بەرشەلۆنە و خاوەن گۆڵی بەرامبەر لە یاری کلاسیکۆ باسی رۆژی یاری کلاسیکۆ و ئاستی خۆی دەکات و دەڵێت 
 
مالکۆم : نازانم رۆژێک لە رۆژان نێیمار دێتەوە بۆ بەرشەلۆنە یان نا ، نێیمار یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیھان بەڵام ئەوەندەی من ئاگادار بم لە ژوری خۆگۆرین باس لە ھاتنەوەی ئەو یاریزانە ناکرێت 
 
مالکۆم : من باشترم یان ڤینیسیۆس ؟ ئێمە لە باشترین دوو یانەی جیھان یاری دەکەین پێم وایە ھەردوکمان باشین 
 
مالکۆم : نازانم میسی بۆ یاریەکەی بەرامبەر بە بلباو یاری دەکات یان نا بەڵام ھیوادارم یاری بکات چونکە ئەگەر میسی یاری بکات ھەلی بردنەوەمان زیاتر دەبێت 
 
مالکۆم : راھێنان لەگەڵ میسی رۆژ بە رۆژ شتێکە بڕوای پێناکرێت ، ئەوە بۆ منداڵەکانم دەگێرمەوە بۆ نەوەکانم ، کە من لەگەڵ باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ یاریم کردووە و رۆژانە راھێنانم کردووە 
 
مالکۆم : حەز دەکەم لە لای راستەوە یاری بکەم تا لەوێوە بچمە نێو ھیڵی سزا و شوت لێبدەم 
 
مالکۆم : ھەرگیز پێم وانەبوو من لە یاری کلاسیکۆ سەرەکی یاری بکەم بەڵام من لەوپەری ئامادە باشیدا بووم 
 
مالکۆم : پێش یاریەکە میسی ھات بۆلام و قسەی لەگەڵ کردم ، پێی ووتم پێویستە ئارام بم ئەمە ھەلێکە بۆت ھاتۆتە پێشەوە و دەتوانیت بە باشی سودی لێوەربگریت ، ئەمە ھەلە بۆ ئەوەی بتوانیت لەمەودوا زۆرترین کات یاری بکەیت بە تایبەت لە یاریە گەورەکان 

  ‌‌زیاتر
پاریس بۆندەکەی ریاڵ مەدریدیشی رەتکردەوە ...
خشتەو کاتی یاریەکانی ھەفتەی دووەمی بۆندس لیگا ...
خشتەو کاتی یاریەکانی ھەفتەی یەکەمی خولی ئیتاَڵیا ...
گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمڕۆی ئیسپانیا پێنج شەممە ٢٢-٨-٢٠١٩...
خشتەو کاتی یاریەکانی ھەفتەی سێیەمی پریمەرلیگ ...
خشتەو کاتی یاریەکانی ھەفتەی دووەمی لالیگا ...
رۆناڵدۆ بۆچی رقی لە رافا بینیتێزە ، کێشەکەیان چۆن سەری ھەڵیدا ...
بەرێوبەری رۆژنامەی مارکا گرەو لەسەر نێیمار دەکات ...
کیلۆر ناڤاس دوا بریاری خۆی داو یانەی ریاڵ مەدرید ئاگادار کردەوە ...
رۆناڵدۆ : شکم نییە میسی منی کردۆتە باشترین یاریزان ؟ ...
فرانک ریبێری بۆچی پەیوەندی بە یانەی فیۆرەنتیناوە کرد ...
زێدان رای خۆی لەسەر جەیمس رۆدریگێز دەگۆرێت ...
ئەی سی میلان ھەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لۆکا یۆڤیتیچ دەستپێکرد ...
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا سزاکەی مۆدریچی راگەیاند ...
کرینی نێیمار ؟ بەرشەلۆنە پارەی کرینی ئۆتۆمبێلێکی نییە نەک نێیمار ...
گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا چوار شەممە ٢١-٨-٢٠١٩...
یانەی مانچستەر لەسەر پۆگبا قسە لەگەڵ بەرێوبەرانی تویتەر دەکات ...
رادیۆی کەتەلۆنیا مژدەیەکی خۆشی دەداتە ھاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە ...
راھێنەری ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ خەڵاتی زە بێست دەنگی بە کێ داوە ، خۆی ئاشکرای کرد...
فیفا بریارێکی نوێی لەسەر ڤار دەرکرد ...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany - Salim Street - Tel: 07480172102 | Email: [email protected]
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.