جیهان
  مارسیلۆ : لە پێناوی زێدان ئامادە بووم ھەموو کارێک بکەم
12/02/2019
2385

کەناڵی ئیسپۆرتی ئینتیراتیڤۆی دیدارێکی دورو درێژی لەگەڵ مارسیلۆ بەرگریکارە بەرازیلیەکەی یانەی ریاڵ مەدرید ئەنجام داوە و چەندین پرسیاریش ئاراستەی ئەو یاریزانە کراوە ئەویش بەم شێوەیە وەڵامی داوەتەوە 
 
مارسیلۆ : ئێمە ئەم وەرزە بۆ ھەر سێ نازناوەکە دەجەنگین و کێبرکێ دەکەین 
 
مارسیلۆ : پێم وایە من لە دۆخێکی باشدام لە رووی توانای جەستەیەوە و رۆژانی راھێنان دەکەم 
 
مارسیلۆ : دەنگۆی زیاد بوونی کێشم بە ٧ کلغم دوورە لە راستیەوە ، قورسە ٧ کلیۆ لە کێشم زیاد بکات و بتوانم یاری بکەم ئەوانە تەنھا درۆن 
 
مارسیلۆ : من ھەرگیز گوێ بە رەخنەکان نادەم لە ماوەی ١٢ ساڵی رابردوو بەردەوام ئەم رەخنانەم لەسەر بووە و خۆشم دەزانم چی دەکەم ئەوان ھەرگیز کاریگەریان لەسەرم نابێت بەڵام من ھەمیشە رووم خۆش دەبێت لەگەڵ یان 
 
مارسیلۆ : کێشەی بەرگری من ؟ لە سەرەتای ھاتنم بۆ ئەم یانەیە ئەم جۆرە رەخنانەم گوێ لێدەبێت ، من خۆم دەزانم چۆن بەرگری دەکەم 
 
مارسیلۆ : ھەندێک پێیان وایە دەبێت لە رامۆس و ڤاران باشتر بەرگری بکەم بەڵام ئەوە ئەستەمە ، من یاریزانی لام ناتوانم وەک ئەو ٢ یاریزانە بەرگری بکەم 
 
مارسیلۆ : تا ئێستا وا ھەست دەکەم من یاریزانێکی سەرەکیم لە ریاڵ مەدرید ، ھەمیشە راھێنان دەکەم تا لەم ئاستە بمێنمەوە ، من لەم دۆخە خراپترم تێپەراند لە یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگی لشبۆنە من زۆر تورە بووم چونکە دەمویست بە سەرەکی یاری بکەم بەڵام راھێنەر بریار دەدات 
 
مارسیلۆ : دەتوانم ئەم وەرزە کاری زیاتر بکەم ئاستی باشتر پیشان بدەم بروای تەواوم بەخۆم ھەیە و دڵنیاشم دۆخەکە باشتر دەبێت 
 
مارسیلۆ : لۆپیتیگی و سۆلاری ؟ ھەر راھێنەرە و بیرکردنەوەو شێوازی خۆی ھەیە ، لەگەڵ سۆلاری پەیوەندی ئاساییمان ھەیە ، ئەو راستگۆیە ئەوەی کە دەیڵێت ئەنجامی دەدات ئەویش دەیەوێت ھاوکاری تیپەکە بکات ، سۆلاری رۆڵی گرنگی لە تیپەکە ھەیە 
 
مارسیلۆ : رۆشتنی زێدان ؟ رۆشتنی زێدان زۆر سەیر بوو ، کەسمان نەماندەزانی کە ئەو دەڕوات ، چونکە ئەو زۆر باش بوو کاری زۆر باشی بۆ تیپەکە کرد 
 
مارسیلۆ : لە راستیدا بریارێکی زۆر قورس بوو ، من پەیوەندی زۆر باشم لەگەڵ زێدان ھەبوو ، رۆژانە قسەمان دەکرد ، ئەو ھەمیشە بەرگری لە من دەکرد ، منیش ئامادە بووم ھەموو شتێک لە پێناوی ئەودا بکەم ، من بە پێکراوی یاریم کردووە ئێستاش ئامادەم لە پێناوی زێدان ھەموو کارێک یان بڕیارێک بدەم
 
مارسیلۆ : پەیوەندیم لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ زۆر زۆر باشە ، لەگەڵ خانەوادەکەشی بەڵێ من بە رۆشتنی زۆر زۆر نیگەران بووم ئێمە ٩ ساڵ پێکەوە یاریمان کرد 
 
مارسیلۆ : رۆشتنم بۆ یۆڤانتۆس ؟ یۆڤانتۆس تیپێکی گەورەیە بەڵام من لە ریاڵ مەدریم 
 
مارسیلۆ : تا ئەم ساتە ھەرگیز بیرم لە رۆشتن لە ریاڵ نەکردۆتەوە ، من لە ھەمو کەس زیاتر بڕوام بەخۆم ھەیە بۆیە نابێت بڕۆم 
 
مارسیلۆ : ڤینیسیۆس ؟ ئەو ھەرگیز لە پێکەنین ناکەوێت ، من بە درێژایی یاریەکان قسەی لەگەڵ ناکەم بەڵام بە پێی توانا دەمەوێت ھاوکاری بکەم ، ئەو جارێ ١٨ ساڵە بەڵام زۆر زیرەکە دەشزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە دەکات
 
مارسیلۆ : ڤینیسیۆس ئێستا گەشتۆتە ئاستێکی زۆر باش پێویستە ئارام و لەسەر خۆ بێت پێم وایە ئەو زۆر باشە 

  ‌‌زیاتر
ھەڵسەنگاندنی یاریزانانی ریاڵ بۆ یاریەکەی بەرامبەر بە ڤالادۆلید ...
زێدان توڕەیە ، بزانە لەسەر یەکسان بونەکە چی دەڵێت ؟ ...
بەرشەلۆنە بۆ یاریەکەی بەرامبەر بە ریاڵ بیتس لە کێشەدایە ...
لە کۆنگرە رۆژنامەوانی پێش یاریەکەی سبەی ڤالڤێردی چی ووت ؟...
بەرشەلۆنە لە کرینی بینتانکۆر نزیک دەبێتەوە ...
پێکھاتەی ھەردوو یانەی یۆڤانتۆس و پارما بۆ یاریەکەی ئەمشەو ...
گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا شەممە ٢٤-٨-٢٠١٩ ...
پێکھاتەی ھەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و ڤالادۆلید ...
پێکھاتەی ھەردوو یانەی لیڤەرپول و ئارسناڵ بۆ یاریەکەی ئەمشەو ...
خشتەو کاتی گرنگترین یاریەکانی ئەمرۆ شەممە ٢٤-٨-٢٠١٩ ...
یانەی ئینتەر میلان بریاری کۆتایی لەسەر ئیکاردی دا ، ھەموو شتێک باش بۆوە...
ئەگەر نێیمار بگەرێتەوە بەرشەلۆنە دەست لەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵ دەبینین ...
مارک بارترا ھەرەشە لە یانەی بەرشەلۆنە دەکات ...
بەرشەلۆنە سەبری نەما و ھەرەشە لە عوسمان دیمبلی دەکات ...
ژنەکەی ریاز محرز بەردەوامە لە دروست کردنی کێشە و کارە خراپەکانی ...
نێیمار مەرجێکی قورس بۆ ریاڵ و بەرشەلۆنە دادەنێت ...
گاریس بەیڵ لە نێو دێوە زمەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دا ...
تەواوی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی زێدان لەسەر یاریەکەی سبەی ...
گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا ھەینی ٢٣-٨-٢٠١٩ ...
بەھۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە کۆمپانی وازی ھێنا ...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany - Salim Street - Tel: 07480172102 | Email: [email protected]
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.