جیهان
  سۆلاری باس لە یاریزانانی تیپەکەی و یاریەکەی سبەی بەرامبەر بە ئەجاکس دەکات
12/02/2019
1418

دوای کۆتایی قسەکانی تیبۆ کۆرتوای گۆڵچی سانتیاگۆ سۆلاری لە کۆنگرە رۆژنامەوانی پێش یاریەکەی ریاڵ و ئەجاکس قسەی خۆی باسی لە یاریەکە کرد 
 
سۆلاری : سێرجیۆ رامۆس کەسایەتییەکی گەورەی ھەیە ، ئەو گیانی بەرەنگاربونەوەی بەھێزە ، ئەم ریاڵ مەدریدەش کەسایەتی گەورەی خۆی ھەیە 
 
سۆلاری : مارسیلۆ یان ریگیلیۆن ؟ جارێ نازانم ، با راھێنانی ئەمرۆ ئەنجام بدەین 
 
سۆلاری : مارسیلۆ پیاوێکی گەورەیە ، کاپتنی دووەمی تیپەکەیە ، ئەو نمونەی لۆگۆی یانەی ریاڵ مەدرید ، ئەو زۆر بە باشی راھێنان دەکات ئەو ریاڵ مەدریدی خستۆتە سەر سەری 
 
سۆلاری : ئەم ئیشەی ئێمە وایە ، کاتێک دەیبەیتەوە ھەموو شتێک باشە بەڵام کاتێک دەدۆڕێت ھەموو شتێک ھەڵەیە 
 
سۆلاری : لەم یاریگایە یادگاری زۆر خۆشمان ھەیە ، ھیوادارم یادگاریەکان ھەر بەو خۆشیە بمێننەوە ، ئێمە رێز لە تیپی بەرامبەر دەگرین 
 
سۆلاری : ھەموو ئەو یاریزانانەی لە لیستەکەدان ئامادەن بۆ ئەم یارییە و ھەر یاریەکی تر 
 
سۆلاری : ئەجاکس یانەیەکی زۆر باشە بۆیە ئێمەش رێزیان لێدەگرین 
 
سۆلاری : ڤینیسیۆس و ریگیلیۆن بۆ یاریەکەی سبەی و یاریەکانی تریش ئامادەن ھەروەک تەواوی یاریزانەکانی تر 
 
سۆلاری : پێم وانییە ئەجاکس ئێستا بە دۆخێکی خراپدا بڕوات ، لەگەڵ ئەوەدا نیم بەڵکو پێم وایە ئەوان وەرزێکی باش تێدەپەڕێنن 
 
سۆلاری : من یاری زۆری ئەجاکس م بینیوە ئەوان زۆر باش یاری دەکەن و یاریزانی زۆر باشیان ھەیە 
 
سۆلاری : رۆڵی بینیتۆس ؟ ھەموو راھێنەرەکان و ئیداری و دەستەی پزیشکان ھەموان لێرە ھەوڵ دەدەین تا باشترین تیپ ئامادە بکەین 
 
سۆلاری : مەدریدی سۆلاری ؟ من حەزم لە یاریە گەورە و مەترسیدارەکانە وەک ئەوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر ئەنجاممان دان 
 
سۆلاری : قسەکانی گواردیۆلا لەسەر ریاڵ ؟ من ھیچم نییە بۆی زیاد بکەم 
 
سۆلاری : مارسیلۆ یاریزانێکی گەورەیە ، ھەمومان خۆشمان دەوێت ئەو لە راھێنانەکان ھەمیشە پێکەنین دەخاتە سەر دەمی یاریزانەکانی تریش 
 
سۆلاری : بمەوێت مێژوو بنوسمەوە ؟ من ھەمیشە دەمەوێت بردنەوە تۆمار بکەم 

  ‌‌زیاتر
ھەڵسەنگاندنی یاریزانانی ریاڵ بۆ یاریەکەی بەرامبەر بە ڤالادۆلید ...
زێدان توڕەیە ، بزانە لەسەر یەکسان بونەکە چی دەڵێت ؟ ...
بەرشەلۆنە بۆ یاریەکەی بەرامبەر بە ریاڵ بیتس لە کێشەدایە ...
لە کۆنگرە رۆژنامەوانی پێش یاریەکەی سبەی ڤالڤێردی چی ووت ؟...
بەرشەلۆنە لە کرینی بینتانکۆر نزیک دەبێتەوە ...
پێکھاتەی ھەردوو یانەی یۆڤانتۆس و پارما بۆ یاریەکەی ئەمشەو ...
گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا شەممە ٢٤-٨-٢٠١٩ ...
پێکھاتەی ھەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و ڤالادۆلید ...
پێکھاتەی ھەردوو یانەی لیڤەرپول و ئارسناڵ بۆ یاریەکەی ئەمشەو ...
خشتەو کاتی گرنگترین یاریەکانی ئەمرۆ شەممە ٢٤-٨-٢٠١٩ ...
یانەی ئینتەر میلان بریاری کۆتایی لەسەر ئیکاردی دا ، ھەموو شتێک باش بۆوە...
ئەگەر نێیمار بگەرێتەوە بەرشەلۆنە دەست لەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵ دەبینین ...
مارک بارترا ھەرەشە لە یانەی بەرشەلۆنە دەکات ...
بەرشەلۆنە سەبری نەما و ھەرەشە لە عوسمان دیمبلی دەکات ...
ژنەکەی ریاز محرز بەردەوامە لە دروست کردنی کێشە و کارە خراپەکانی ...
نێیمار مەرجێکی قورس بۆ ریاڵ و بەرشەلۆنە دادەنێت ...
گاریس بەیڵ لە نێو دێوە زمەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دا ...
تەواوی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی زێدان لەسەر یاریەکەی سبەی ...
گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا ھەینی ٢٣-٨-٢٠١٩ ...
بەھۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە کۆمپانی وازی ھێنا ...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany - Salim Street - Tel: 07480172102 | Email: [email protected]
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.