جیهان
  زێدان پەیامی دڵنیایی دەداتە ھاندەرانی ریاڵ مەدرید
10/08/2019
5185

لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی زەینەدین زێدان باسی لە یاریەکەی سبەی تیپەکەی بەرامبەر بە رۆمای ئیتاڵی کرد کە ئەوە دوا یاری ئامادەکاری و دۆستانەی ریاڵ دەبێت بۆ وەرزی نوێ ، سبەی شەو یانەی ریاڵ لە دوا یاری دۆستانەیدا لە یاریگای ئۆلۆمپیکۆ رووبەروی یانەی رۆما دەبێتەوە ، لەسەر یاریەکە و ئاستی تیپەکەی زێدان ووتی : 

زێدان : رۆما تیپێکی زۆر باشە بە تایبەت کە لەم ھاوینە گرێبەستی گەورەیان کردووە ئەوان دەتوانن ئەم وەرزە لە خولەکان کێبرکێی بەھێز بکەن

زێدان : تیپەکانی ئیتاڵیا بە گشتی بەرگری بەھێز دەکەن یانەی رۆماش لەو رووەوە شارەزایی باشی ھەیە ، بۆیە پێم وایە ئەم وەرزە ئەوان ئەنجامی باش تۆمار دەکەن 

زێدان : ھەمیشە کە دەگەرێمەوە ئیتاڵیا ھەست بە خۆشی دەکەم ، من لە شاری تۆرینۆ گەشەم کرد ھاندەرانیش بە باشی مامەڵەیان لەگەڵ دەکردم 

زێدان : شێوازی یاری کردنی تیپەکانی ئیتاڵیا لە چاو یانەکانی ئیسپانیا کەمێک جیاوازە ، لێرە تەرکیزی زیاتر لەسەر تەکتیکە بەڵام لە ئیسپانیا زیاتر بیر لە ھێرش بردن دەکرێتەوە 

زێدان : ئەوەی لە چەند یاری دۆستانە و ئامادەکاری ماوەی رابردوو روویدا قورس بوو ، ھاندەرانی ریاڵ ھەمیشە دەیانەوێت تیپەکەیان بە بەھێزی ببینن دەیانەوێت ھەمیشە براوە بن بەڵام من دڵنیایان دەکەم کە دەتوانین ھەموو شتێک بکەین بەڵام پێویستمان بە ئارامی و پشتیوانییە 

  ‌‌زیاتر
جەیمس رۆدریگێز بریاری چی دا ؟...
ئێران ھەواڵێکی خۆشی بۆ خانمانی ووڵاتەکەی دەرکرد ...
بەرشەلۆنە چوارەم بۆندی پێشکەش بە پاریس سان جێرمان کرد ...
خۆسێ مۆرینیۆ چاوەڕوانی بریاری ئیدارەی ریاڵ مەدرید دەکات ...
شــــۆک - فیفا خوێندنەوە بۆ بڕیارێکی سەیر لەسەر داوەران دەکات ...
پێکھاتەی ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ بیتس بۆ یاریەکەی ئەمشەو ...
گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا یەک شەممە ٢٥-٨-٢٠١٩...
تۆماس تۆخێل لە دۆخەکە نیگەرانە و نێیماریش دور دەخاتەوە...
ڤینیسیۆس حەزی لەوە نییە...
زاھا بۆ شوێنی نێیمار ...
خشتەو کاتی گرنگترین یاریەکانی ئەمرۆ یەک شەممە ٢٥-٨-٢٠١٩...
ئەمشەو دەبێت ڤالڤێردی داھێنان بکات و چاوەڕوانی بریارە قورسەکەش بن...
تەواوی لێدوانی زێدان لە دوای یاریەکەی ریاڵ و ڤالادۆلید ...
سێرجیۆ رامۆس دوای یاریەکەی ڤالادۆلید زێدان بە بەپرس دەزانێت ...
یۆرگن کلۆپ لەسەر بردنەوەیان لە ئارسناڵ و گۆڵەکەی محەمەد سەڵاح قسەی خۆی کرد ...
ھەڵسەنگاندنی یاریزانانی ریاڵ بۆ یاریەکەی بەرامبەر بە ڤالادۆلید ...
زێدان توڕەیە ، بزانە لەسەر یەکسان بونەکە چی دەڵێت ؟ ...
بەرشەلۆنە بۆ یاریەکەی بەرامبەر بە ریاڵ بیتس لە کێشەدایە ...
لە کۆنگرە رۆژنامەوانی پێش یاریەکەی سبەی ڤالڤێردی چی ووت ؟...
بەرشەلۆنە لە کرینی بینتانکۆر نزیک دەبێتەوە ...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany - Salim Street - Tel: 07480172102 | Email: [email protected]
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.