جیهان
  یۆرگن کلۆپ لەسەر یاریەکەی سبەی بەرامبەر بە چێڵسی چی ووت ؟
13/08/2019
1066

سبەی چوار شەممە لە یاری جامی سوپەری ئەوروپا ھەردوو یانەی لیڤەرپولی پاڵەوانی چامپیۆینس لیگ و چێڵسی پاڵەوانی یۆرۆپا لیگ رووبەروی یەک دەبنەوە ، پێش یاریەکەش یۆرگن کلۆپ لە کۆنگرە رۆژنامەوانی پێش یاریەکە ووتی : 

کلۆپ : سبەی شەو یاریەک و پاڵەوانێتیەکی جیاوازە ھەمو شتێک بۆ ئەو یاریە ئامادەیە و دەبێت ١٠٠ لە سەد ئێمەش ئامادە بین 

کلۆپ : لیڤەرپول پاڵێوراو بێت بۆ بردنەوە ؟ نەمدەزانی ھەموان بردنەوەیان لە ئێمە دەوێت ، بەھەر حاڵ کێشە نییە ، ئەوەی چواردەورمان بیری لێدەکەنەوە ئێمە ھەوڵ دەدەین ئەنجامی بدەین 

کلۆپ : یانەی چێڵسی لە چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ یانەکانی دۆرتمۆند و سالزبۆرگ و مان یونایتد یاریان کردووە بۆیە ئێمە شیکردنەوەی خۆمان لەسەر ئەو سێ یاریە کردووە 

کلۆپ : ئەوان شێوازێکی ئاشکرایان ھەیە بۆ یاری کردن ، ئێمە رێزی تەواو لە یانەی چێڵسی دەگرین ئەگەر ئێمە بیر لەو چوار گۆڵە بکەین کە مانچستەر یونایتد لە ھەفتەی یەکەم لە چێڵسی کرد ئەوا نازانین چۆن یاری بکەین و ناتوانین بردنەوە تۆمار بکەین 

کلۆپ : دڵنیام سبەی چێڵی %١٠٠ ئامادە دەبێت و دەبێت ئێمەش بەو شێوەیە ئامادەبین 

کلۆپ : ئێمە تاکە یانە نین کە وەرزی رابردوو قورسی زۆرمان بینیبێ ، لە یەکەم یاری ئەم وەرزەمان بەرامبەر بە مان سیتی سەرەتا کێشەی زۆرمان ھەبوو بەڵام لە گێمی دووەم توانیمان ھەڵەکانمان باشتر بکەین و  یاریەکی باش پێشکەش بکەین 

کلۆپ : ئێمە وەرزی رابردوو یەک نازناومان بردەوە ، سبەی دەمانەوێت نازناوێکی تر بەرینەوە ئەگەر لە یاریەکەی بەرامبەر بە مان سیتی چانسی زیاترمان ھەبێ ئەوا لە تواناماندا دەبێت لەم یاریە بردنەوە تۆمار بکەین 

  ‌‌زیاتر
بەرشەلۆنە سەبری نەما و ھەرەشە لە عوسمان دیمبلی دەکات ...
ژنەکەی ریاز محرز بەردەوامە لە دروست کردنی کێشە و کارە خراپەکانی ...
نێیمار مەرجێکی قورس بۆ ریاڵ و بەرشەلۆنە دادەنێت ...
گاریس بەیڵ لە نێو دێوە زمەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دا ...
تەواوی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی زێدان لەسەر یاریەکەی سبەی ...
گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا ھەینی ٢٣-٨-٢٠١٩ ...
بەھۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە کۆمپانی وازی ھێنا ...
راھێنەری ڤالادۆلید لەسەر ھاتنی کۆبۆ و رووبەروبونەوەی ریاڵ چی ووت ؟ ...
یۆرگن کلۆپ چۆن باسی رۆشتنی کۆتینھۆ بۆ یانەی بایرن میونشن دەکات ...
خشتەو کاتی گرنگترین یاریەکانی ئەمرۆ ھەینی ٢٣-٨-٢٠١٩ ...
پێنج شەممە نێیمار دەبێتە مەدریدی و درێسی سپی دەپۆشێت ...
ریاڵ مەدرید گۆڵچیەکەی میلان دەکرێت ...
دوا مۆڵەت دەدرێت بە یانەی بەرشەلۆنە ...
بەھۆی نێیمارەوە سزای یانەی پاریس سان جێرمان درا ...
یانەی یۆڤانتۆس دورکەوتنەوەی ساری راگەیاند...
بەیاننامەی رەسمی یانەی ریاڵ لەسەر پەیوەندی کردنی کۆبۆ بە ریاڵ مایۆرکاوە ...
پاریس بۆندەکەی ریاڵ مەدریدیشی رەتکردەوە ...
خشتەو کاتی یاریەکانی ھەفتەی دووەمی بۆندس لیگا ...
خشتەو کاتی یاریەکانی ھەفتەی یەکەمی خولی ئیتاَڵیا ...
گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمڕۆی ئیسپانیا پێنج شەممە ٢٢-٨-٢٠١٩...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany - Salim Street - Tel: 07480172102 | Email: [email protected]
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.