جیهان
  خراپترین و شکست خواردو ترین ئەو بۆندانەی بەرشەلۆنە کردویەتی
20/08/2019
2926

یانەی بەرشەلۆنە بە درێژایی مێژووی چەندین بۆندی گەورە و گرانبەھای کردووە کە دوای ماوەیەکی کەم بۆندەکە بە خراپترین وەسف کراوە ، نمونەی ئەو بۆندانەش ئەمانەن 

 

رۆبرتۆ دینامیتا ، ئەو ئەستێرەیەکی یانەی فاسکۆ دیگاما بوو لەگەڵ یانە بەرازیلیەکە ٧٠٢ گۆڵی کردبوو کاتێک لە ساڵی ١٩٧٩ ھاتە بەرشەلۆنە تەنھا ٢ گۆڵی بۆ کرا و لە یانەیە رۆشت 


 
مارک ھیوز راھێنەری ئێستای ستۆک سیتی لە وەرزی ١٩٨٦-١٩٨٧ لە یانەی مان یونایتدەوە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کرد سەرەرای مێژووە گەورەکەی لەگەڵ مان یونایتد بەڵام لەگەڵ بەرشەلۆنە شکستی ھێنا و ھەر زو لەو یانەیە رۆشت 


 
رۆمیریتۆ یاریزانە پاراگواییەکە ئەو یەکێک بو لە ئەفسانەکانی پاراگوای ئەو لە چەندین یانەی یاری کرد دواھەمینیان لە یانەی فلۆمێزنیەوە لە وەرزی ١٩٨٨ بۆ ١٩٨٩ پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد بەڵام ھەرزوو لەو یانەیە بەھۆی خراپی یەوە رۆشت 


 
جۆلین لۆپیتیگی راھێنەری پێشووی ئیسپانیا و یانەی ریاڵ و ئێستای یانەی پۆرتۆ ، ئەو لە ساڵی ١٩٩٤ پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد لە ماوەی ٣ ساڵی لەو یانەیە تەنھا لە ٥ یاری بەشداری پێکرا و دواتر چووە یانەی رایۆ ڤالیکانۆ 
 



رۆبرت برۆزینیکی ، ئەو یەک وەرز یاری بۆ بەرشەلۆنە کرد و شکستی ھێنا ھەر بۆیە یانەی بەرشەلۆنەی جێھێشت و پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کرد 

 
کۆدرۆ / ئەم یاریزانە لە ساڵی ١٩٩٥ لە یانەی سۆسیدادەوە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کرد دوای یەک ساڵ بەھۆی خراپی ئاستیەوە کە یەکێک بوو لە خراپترینەکانی بەرشەلۆنە لەو یانەیە رۆشت 


 
کۆرنیڤ / ئەم یاریزانەش تەنھا یەک وەرز لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە یاری کرد و لە ماوەی ئەو وەرزش تەنھا لە ١٢ یاری بەشداری پێکرا و دواتر رۆشت 
 

 
ئیمانۆئێل ئیمۆنیکی : گۆڵکارە بەناوبانگەکەی نەیجیریا ئەو لە یانەی زەمالکی میسریەوە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کرد لە ماوەی ٣ وەرزی لە بەرشەلۆنە تەنھا لە ١٩ یاریدا یاری کرد 


 
ڤیتۆر بایا گۆڵچیە پورتوگالیەکە ، ئەو پاڵەوانی پورتوگال بوو بەڵام لەگەڵ بەرشەلۆنە لە وەرزی ١٩٩٦ بۆ ١٩٩٧ خراپترین بوو بە شکست خواردو ترین بۆندی ئەو چەند ساڵە ھەژمار کرا 


 
بۆگاردی : ئەو لە ئەجاکس پاڵەوان بوو دواتر لەگەڵ ئەی سی میلان بە ھەمان شێوە لە ساڵی ١٩٨٨ پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کرد بەڵام لەگەڵ ئەو یانەیە ھیچی نەکرد و ھەرزوو یانەکەی جێھێشت 


 
دۆگاری : ئەم یاریزانە فەرەنسیەی لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی لە مۆندیالی ١٩٩٨ دەرکەوت و ئەستێرەیەکی گەورەی ھەڵبژاردەکە بوو بەڵام لە بەرشەلۆنە تەنھا لە ١٠ یاری بەشداری پێکرا و ھیچ گۆڵێکی بۆ نەکرا و لە یانەکە رۆشت 


 
ئیمانۆئێل پیتی : خاوەن گۆڵی سێیەمی فەرەنسا لە بەرازیل لە مۆندیاا ١٩٩٨ ، ئەو ھاتە شوێنی فیگۆ لە بەرشەلۆنە چونکە لە فەرەنسا ئەستێرەیەکی گەورە بوو بەڵام دوای یەک ساڵ بە بێ دەنگی لە بەرشەلۆنە رۆشت 
 

 
رۆشمباک ، لە ساڵی ٢٠٠١ پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد ئەو لەگەڵ ئەستێرەکانی وەک کریستفاڵ و پێرێز یاری دەکرد بەڵام لەو ساڵە ئەو یاریزانە بە کارەسات ناوبرا و بە خێرایی یانەی بەرشەلۆنە فرۆشتیەوە


 
رۆشتۆ ، گۆڵچیە تورکەکە ئەو لەگەڵ ھەڵبژاردەی تورکیا بوو بە ئەفسانە بە تایبەت لە مۆندیال بەڵام کاتێک ھاتە بەرشەلۆنە تەنھا لە ٧ یاری یاری پێکرا و دواتر رۆشت 


 
ماکسی لۆپێز ، لە ساڵی ٢٠٠٥ بە بڕی ٢٥ ملیۆن یۆرۆ ھاتە یانەی بەرشەلۆنە لە ١٩ یاری ٢ گۆڵی کرد و بەھۆی خراپی ئاستیەوە بەرشەلۆنە فرۆشتی بەڵام ئەو یاریزانە لە خولی ئیتاڵیا جارێکی تر دەرکەتەوە


 
ئەلیکساندەر ھیلیپ / لە ساڵی ٢٠٠٩ بە بڕی ١٧ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد و لە ٣٦ یاری کە بەشداری کرد ھیچ گۆڵێکی بۆ نەکرا و یانەکەش فرۆشتی 


 
شیجارنیسکی ، خراپترین بۆندی مێژووی پیپ گواردیۆلا بوو ، ئەو یاریزانە لەسەر داوای پیپ بە ٢٥ ملیۆن کردرا بەڵام ئەو تەنھا لە ١٤ یاری بەشداری کرد و بە ١٥ ملیۆن واتا بە ١٠ ملیۆن زەرەر فرۆشرایەوە بە یانەکەی خۆی یانەی شاختاری ئۆکرانی


 
ئەلیکساندەر سۆنگ ، ئەم یاریزانە لە ئارسناڵەوە بە بڕی ١٩ ملیۆن پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد بەڵام بەھۆی خراپی ئاستیەوە بەرشەلۆنە فرۆشتیەوە بە یانەی وێست ھام 


 
کۆتینھۆ ، شکست خواردوو ترین و خراپترین بۆندی مێژووی بەرشەلۆنە ئەوەش بەھۆی نرخە زۆرەکەیەوە ، ئەو کە بە بڕی زیاتر لە ١٦٠ ملیۆن لە یانەی لیڤەرپول ەوە ھاتە بەرشەلۆنە لە ماوەی وەرز و نیوێک جگە لە تورە کردنی ھاندەرانی بارسا ھیچی تری بۆ نەکرا 


  ‌‌زیاتر
یۆرگن کلۆپ لەسەر یاریەکەی سبەی بەرامبەر بە ناپۆلی چی ووت ؟...
لە دیدارێکی لویس سوارێز چۆن باسی ١٧٩ گۆڵەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە دەکات ...
کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی ڤالڤێردی لەسەر یاریەکەی سبەی بەرشەلۆنە و دۆرتمۆند ...
یاریزانێکی تری ریاڵ مەدرید توشی پێکان بۆوە ...
بەڤیدیۆ - لە یەکەم یاری وەک راھێنەر تیپەکەی مارادۆنا شکستی ھێنا ...
ئەمرۆ تیروپشکی مۆندیالی یانەکان رادەکێشرێت ...
لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەست بە گریان دەکات ...
بۆچی یاریزانە گەنجەکانی بەرشەلۆنە براکەی میسی دەکەنە بەرێوبەری کارەکانیان ...
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە تەکنەلۆژیای ڤار نیگەرانە ...
دوای شکستە قورسەکەیان بەرامبەر بە بەرشەلۆنە لۆگۆی ریاڵ لەسەر درێسەکەیان لادەبرێت ...
کۆنتی گاڵتە بە ساری دەکات ، لێدوانەکانی پارت بیر ماوە ...
یاری پاریس و ریاڵ بە بێ یاریزانە ناودارەکان بەرێوە دەچێت ...
لیمان لەسەر شەرەکەی نێوان مانیۆل نۆێر و تیرشتیگن ھاتە دەنگ ...
سادیۆ مانی ھەواڵی پێکھاتنەوەی لەگەڵ محەمەد سەڵاح راگەیاند...
مانیۆل نۆێر بە توندی وەڵامی تیرشتیگن دەداتەوە ...
ئەنجومەنی ریاڵ مەدرید داوای گەرانەوەی مۆرینیۆ دەکەن و رەخنە لە رامۆس دەگرن ...
گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا یەک شەممە ١٥-٩-٢٠١٩ ...
ئەنجومەنی گشتی ریاڵ مەدرید ھێزی ریاڵ مەدریدی بۆ کرینی یاریزانان پیشان دا...
خشتەو کاتی گرنگترین یاریەکانی ئەمرۆ یەک شەممە ١٥-٩-٢٠١٩...
کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی ڤالڤێردی دوای بردنەوەکەیان لە ڤالنسیا ...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
بەنفیکا
لایپزیگ
17/09/2019
چێڵسی
ڤالنسیا
17/09/2019
ئەجاکس
لیل
07/09/2019
سالزبۆرگ
جینک
17/09/2019
ناپۆلی
لیڤەرپول
17/09/2019
دۆرتمۆند
بەرشەلۆنە
17/09/2019
لیۆن
زینت
17/09/2019
ئینتەر میلان
سلاڤیا پراگ
17/09/2019
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany - Salim Street - Tel: 07480172102 | Email: [email protected]
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.