بانکی ناوەندی داوایی راگرتنی بەقاچاخبردنی دۆلار دەکات لە ئیبراهیم خەلیلەوە

هه‌ردوو ده‌روازه‌ى سنوورى حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، بانكی ناوه‌ندی عێراق نیگه‌رانه له به‌قاچاخبردنی دۆلار له دەروازەی ئیبراهیم خهلیلەوه و داوای لە حكومەتی هەرێم كردووە کۆتایی پێ بهێنێت.
بڕیار ره‌شید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگەیاند، له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئابوری و پیشه‌سازی و بازرگانی ئەنجومەنی نوێنەران له‌گه‌ڵ عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژانە بڕێكی زۆر دۆلار له خاڵه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بەقاچاخ ده‌برێته توركیا و له‌وێشه‌وه حه‌واڵه‌ی وڵاتانی دیكه ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ ناجێگیریی نرخی دۆلار له عێراق.
میدیای فەرمی یەكێتی لە ڕیگەی پەڕلەمانتارەکەیەوە ئەوەی خستەڕوو، “پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی پێی ڕاگەیاندین له‌سه‌ر ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندییان به حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه كردوه و پێیان ڕاگه‌یاندوون كه پێویسته به‌قاچاخبردنی دۆلار له خاڵی گومرگی ئیبراهیم خهلیلەوە بۆ توركیا ڕابگرن و هاوكاری بانكی ناوه‌ندی بن بۆ جێگربوونی نرخی دۆلار”.
سەبارەت بە هەوڵەكانی بانكەكەش بۆ جێگیركردنی نرخی دۆلار ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەکرد، كاركردنی بانكی ناوه‌ندی بۆ جێگیركردنی به‌های دۆلار به دوو ئاڕاسته به‌رده‌وامه، كه خۆی له ئاسانكاری بۆ بازرگانان و به‌كارهێنانی سهكۆكان لەگەڵ توندكردنه‌وه‌ی خاڵه سنوورییه‌كان بۆ نه‌هێشتنی به قاچاخ بردنی دۆلار ده‌بینێته‌وه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


