“به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌ك 8 ملیۆن مریشك له هه‌رێمى كوردستان مرداربوونه‌وه”

كێڵگهیهكى په‌له‌وه‌رى له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵگه‌ى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ى 40 رۆژدا 8 ملیۆن مریشك له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان مرداربوونه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: “نه‌خۆشى نیوكاسڵ هۆكارى نه‌خۆشیه‌كه‌یه”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ى ئاب، نازم عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى سلێمانى رایگه‌یاند، “به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى نیوكاسڵ له ماوه‌ى 40 رۆژدا 8 ملیۆن مریشك له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان مرداربوونه‌ته‌وه”.
به وته‌ى نازم عه‌بدوڵا، “پێویسته حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڤاكسین دابینبكات بۆ كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان و نمونه‌ى خوێنیش له مریشكه مرداربووه‌كان وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت چاره‌سه‌رى كێشه‌كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه بكات”.
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى سلێمانى باس له‌وه‌شده‌كات، “به‌هۆى ئه‌و په‌تایه‌وه 60٪ى مریشكى نێو كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان مردار بوونه‌ته‌وه”.
جەمال حسێن والی، بەڕێوبەری سامانی ئاژەڵى بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی هه‌بوونى ئامارێكى له‌و شێوه‌یه پشتڕاستناكاته‌وه و له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “راسته نه‌خۆشى له‌نێو كیڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان بڵاوده‌بێته‌وه، به‌ڵام هیچ ئامارێكى فه‌رمیمان له‌به‌رده‌ستدا نییه له‌و باره‌یه‌وه و ناتوانین پشتڕاستیبكهینهوه، راستەوخۆ دوای بیستنی هەواڵەكە پەیوەندیم بە زۆرینەی لقەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان كردووە تا بزانین چی پێویستە ئەنجامی بدەین”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
6 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
6 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش



