به‌غدا بۆ مانگى ئاب زیاتر له 800 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
بریكارى پێشووترى وه‌زیرى دارایی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاراسته‌كان به‌و شێوه‌یه‌ك كه به‌غدا بۆ مانگى ئاب زیاتر له 800 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات، ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به‌غدا پاكتاو حساباتى نێوانیان بكه‌ن بۆ مانگه‌كانى نیسان، ئایار، حوزه‌یران، تهمموز و ئه‌یلول ئه‌وه به‌غدا قه‌رزارى هه‌رێم ده‌بێت”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ى ئاب، فازل نه‌بى، بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق له‌میانى چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وتى: “به‌هیوام شاندى حكومه‌تى هه‌رێم بتوانن قه‌ناعه‌ت به به‌غدا بكه‌ن كه بڕى بودجه‌ى هه‌رێم بۆ ئه‌م مانگه بنێرێت، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كانى من له به‌غدا ئاراسته‌كان به‌مشێوه‌یه، 750 ملیار دینار ده‌نێرێت بۆ مووچه و به نیوه‌ى داهاتى گومرگییه‌وه ده‌بێته زیاتر له 800 ملیار دینار، به‌و پاره‌یه مووچه دابه‌شده‌كرێت”.
به وته‌ى فازل نه‌بى، “له ئێستادا حكومه‌تى ناوه‌ندى ده‌یه‌وێت پاكتاوى حساباتى دارایی نێوان خۆى و هه‌ولێر بكات بۆ مانگه‌كانى نیسان، ئایار، حوزه‌یران، تهمموز و ئه‌یلول، بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت داهاتى فیعلى هه‌رێم چه‌نده و ئه‌وان چه‌ند پاره‌یان ناردووه و ده‌توانن چۆن پاره بنێرن و چه‌ند بنێرن”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به‌غدا پاكتاوى حسابانى نێوانیان بكه‌ن، به دڵنیاییه‌وه به‌غدا قه‌رزارى هه‌رێم ده‌بێت، به‌ڵام پاره‌كه ئه‌وه‌نده زۆر نابێت كه هه‌رێم بتوانێت مووچه‌ى پێبدات”.
بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق باس له كێشه‌یه‌ك ده‌كات كه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه له‌باره‌ى تێگه‌یشتن له “ده‌سته‌واژه‌ى داهاتى نانه‌وتى” و ده‌ڵێت: “به‌پێى تێگه‌یشتنى هه‌ولێر داهاتى نا نه‌وتى ته‌نیا داهاتى گومرگیه، به‌ڵام به‌پێى تێگه‌یشتنى به‌غدا داهاتى نانه‌وتى واته گومرگ و زه‌ریبه”.
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى ناردنى دوو مووچه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه بۆ هه‌رێم فازل نه‌بى ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “ئه‌و ئه‌گه‌ر دووره”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


