داوادەکرێت دادگا پێداچوونەوە بە دۆسیەی شێروان شێروانیدا بکات

شێروان شێروانی
SNN
فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسان و نووسەرانی سەربەخۆ داوادەکات، دادگا پێداچوونەوە بە دۆسیەی سزادانی شێروان شێروانیدا بکات و بڕیاری ئەرێنی لەبارەوە بدات.
فیدراسیۆنەکە لە راگەیەنراوێکدا کە ئاڕاستەی دادگای پێداچوونەوەی ھەرێمی کوردستان و نوێنەری وڵاتان و رایگشتی کردووە رایگەیاندووە، دوای چوار ساڵ زیندانیکردن، لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا، دادگای ھەولێر جارێکی دی سزای چوار ساڵی دیکە زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنووس (شێروان شێروانی)دا سەپاند.
دەشڵێت، بڕیاروایە لە داھاتوویەکی نزیکدا، دادگای پێداچوونەوەی ھەولێر وەک پلەی کۆتایی حوکمەکە، چاو بەدۆسیەکەدا بخشێنێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەوە وەربگرێت، بۆیە پێویستە بەرلە ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیە، لە رێگەی ھەوڵدانی بەیەکەوەیی و دروستکردنی فشاری بەکۆمەڵ کارێک بکرێت کە دادگا پێداچوونەوە بە دۆسیەکەدا بکات و بڕیاری ئەرێنیشی لەبارەوە بدات.
فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسان و نووسەرانی سەربەخۆ لەسەر ئەو پرسە داواشیان لە نوێنەرایەتی وڵاتان و رێکخراوەکان کردووە، چالاکی و فشارەکانیان بۆ سەر دەسەڵاتی سیاسی و بڕیاربەدەستانی ھەرێم و دەسەڵاتی دادوەری چڕتر بکەنەوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش



