‘گۆهدار زێباری لەسەر تاپڕێکی 1960 دەسگیرکراوە، کە تەقەش ناکات’

SNN
گۆهدار زێباری زیندانی سیاسی بادینان کە بڕیاربوو رژی چوارشەممە ئازاد بکرێت، بەهۆی دۆسیەیەکی دیکەوە لە زینداندا هێڵڕاوەتەوە، ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانیش دەڵێت، ئەو چالاکوانە بەهۆی بوونی تاپڕێکی کۆن لە ماڵی خوشکەکەی، دۆسیەی دیکەی لەسەر کراوەتەوە.
عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە وەڵامی عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی کە زیندانیانی سیاسی بادینانی بە سیخوڕ ناوبردبوو، رایگەیاند: “دەستگیرکراوانی بادینان چالاکوان و ئازادیخوازبوون”.
باسی لەوەشکردووە: ” بەندە( ٤٤ کاتژمێر ) لە دادگا دانیشتم و گوێمگرت، بچوکترین بەڵگەی تاوانیانیان لەسەر نەبوو… جگە لە کۆمەڵێک تۆمەتی ناڕەوا! ئەو جوامێرانە نەک بۆ بادینان… ئێستا بۆ تەواوی کوردستان بوون بە ڕەمزی ئازادی”.
سەبارەت بە کردنەوەی دۆسیەی نوێ لە دژی گۆهدار زێباریش وتی: “گوهدار زێباری، نزیکەی سێ ساڵە بەناڕەوا لە زیندانە! سێ ڕۆژ پێش ئێستا، ئەو سێ ساڵە تەواوبوو، بەڵام ئاسایش ئازادی نەکرد، ئەوەش بە هۆی ئەوەی دۆسیەی چەکی لە دژ کراوەتەوە، لەسەر تاپڕێکی ساڵی 1960 دادگایی دەکرێت! کە هی باپیریەتی لە ماڵی خوشکیدا گیراوە!! تەقەش ناکات!”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


