“تاكە ڕێگا بۆچارەسەركردنی ناكۆكییەكان ڕادەستكردنی سەرجەم داهاتی نانەوتیی هەرێمە بە بەغدا”

مووچە
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات تاكەڕێگا بۆگەیشتنی هەرێم و بەغدا بە ڕێككەوتن ڕادەستكردنی سەرجەم داهاتی نانەوتی حكومەتی هەرێمە بە بەغدا، چونكە حكومەتی هەرێم ئامادە نییە سەرجەم داهاتی نانەوتی رادەستی بەغداد بكات، بەغداش سورە لەسەر ڕادەستكردنی سەرجەم داهاتەنانەوتییەكان لەبەرامبەر ناردنی پشكی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجە.
غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی رایگەیاند: تائێستاش ناكۆكی لەنێوان هەولێرو بەغدا بەردەوامی هەیە ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەغداد سوورە لەسەر وەرگرتنەوەی سەرجەم داهاتی نانەوتی هەرێم و گەڕاندنەوەی بۆ گەنجینەی عێراق و دواتر دابەشكردنی بەسەر پارێزگاكاندا، بەڵام تائێستا ھەرێم ئامادەنییە سەرجەم داهاتی نانەوتی رادەستی بەغداد بكات..
ئاماژەی بەوەشكرد، تەنها رێگاچارە لەئێستادا بۆ هەرێمی كوردستان رازیبوونە بە داواكەی بەغداد و گەیشتنە بە رێككەوتن، چونكە رازینەبوونی ھەرێم بە داواكەی بەغداد بۆ رادەستكردنی تەواوی داهاتی نانەوتی، تەنها دواكەوتنی مووچە و شایستە داراییەكانی ھەرێمی لێدەكەوێتەوە.
وتەكانی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ینوێنەرانی عێراق لەكاتێكدایە كە دوای تێپەڕبوونی زیاد لەمانگێك بەسەرتێپەڕبوونی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی و بڵاوكردنەوەی ڕێنماییەكانی جێبەجێكردنی بودجە بەڵام تائێستا پشكی ڕاستەقینەی هەرێم كە مانگانە نزیكەی تریلۆینێك دینارە ڕەوانە نەكراوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


