شاندی هەرێم ئەمڕۆ دەچنەوە بەغدا، دوای قەرز دەکەن هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو

شاندی هەرێم
SNN
ئەمڕۆ شاندی هەرێم ھەرێم دەچێتەوە بەغداد، بۆ وەرگرتنی وەڵامی کۆتایی لەبارەی ناردنی پشکی تەواوی ھەرێم یاخود ناردنی بڕە پارەیەک وەک قەرز ھاوشێوەی مانگەکانی رابردوو، تا ئێستاش لەسەر چەند خاڵێک ناکۆکن.
تەلەفیزیۆنی یەکێتی راگەیاند، ئەمڕۆ شاندی ھەرێم دەگەڕێنەوە بەغداد و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی لەگەڵ وەفدەکەدا دەبن.
ئاماژەیان بەوەشکرد، شاندەکە گفتۆگۆ لەبارەی ئەو راپۆرتە دەکەن کە دیوانی چاودێری دارایی عێراق ئامادەیان کردووە لەبارەی وردبینی لە داھات و خەرجییەکانی ھەرێم، وەفدەکە دەیانەوێت وەڵامی کۆتایی بەغداد وەربگرن لەبارەی ناردنی پشکی تەواوی ھەرێم یاخود ناردنی بڕە پارەیەک وەک قەرز ھاوشێوەی مانگەکانی رابردوو.
بەوتەی سەرچاوەکان، تا ئێستا ھەرێم و بەغداد لەسەر چەند خاڵێک ناکۆکن و نەگەیشتوون بە رێککەوتنی کۆتایی، حکومەتی عێراق داوای رادەستکردنی 400 ھەزار بەرمیل نەوت و داھاتە نانەوتییەکانی دەکات، بەڵام ھەرێم تا ئێستا 55 ھەزار بەرمیلی رادەستکردوە، ھەروەھا بەغداد داوا دەکات تەواوی داھاتی نانەوتی رادەست بکرێت و دواتر %50ی داھاتی نانەوتی رەوانەی ھەرێم بکاتەوە،.
وەفدی ھەرێم ھەفتەی رابردوو سەردانی بەغدادی کرد و و چەند کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق ئەنجامدا لەبارەی ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە کەی پشکی ھەرێم رەوانە دەکرێت.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



