ئەو دوو پەرستارەی لە نەخۆشخانەیەکی ھەولێر ئازاری منداڵێکی تازە لە دایکبوویاندا دورخرانەوە

SNN
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە ماوەکەی 25 چرکەیە، دوو پەرستار لە نەخۆشخانەیەک لە شاری ھەولێر دەردەکەون کە ئازاری منداڵێکی تازە لەدایکبوو دەدەن، ڤیدیۆکەش لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە.
میدیای یەکێتی پەیوەندی بە بەرپرسانی نەخۆشخانەکەوە کرد و تەنھا ئاماژەیان بەوەکرد، بەر لە بڕیارەکەی وەزارەتی تەندروستی، ئەو دوو پەرستارە لەلایەن ئیدارەی نەخۆشخانەکەوە لە کارەکانیان دوو خراونەتەوە، کە خزمی نزیکی منداڵەکەن.
لای خۆیەوە، وەزارەتی تەندروستی ھەرێم لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد ، پاڵپشت بە یاسای مافی نەخۆش و ڕێنمایی جێبەجێکردنی مافی نەخۆش، تیمەکانی پشکنین و بەدواداچوون ڕادەسپێردرێت بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر نەخۆشخانەکە و ئەو کەسانەی ئەو تاوانە ئەنجام دەدەن.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش



