
ژوورى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا | فۆتۆ: DoD photo/Lisa Ferdinando
SNN
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئیرڤین هیكس، كونسوڵى پێشووى ئه‌مریكا له هه‌ولێر كۆتایی هاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى له عێراق راگه‌یاند و به‌پێى زانیارییه‌كان كونسوڵى نوێى ئه‌مریكا له هه‌رێمى كوردستان له نزیكترین كاتدا ده‌ستبه‌كارده‌بێت.
به‌پێى زانیارییه‌كان، “وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا دیپلۆماتكار مارك ستراوى هه‌ڵبژاردووه بۆ پۆستى كونسوڵى نوێى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى ساڵێك له‌و پۆسته‌دا بمێنێته‌وه”.
مارك ستراو پێش ئه‌وه‌ى دهستبهكارى دیپلۆماتكارى بكات پیشه‌ى رۆژنامه‌نووس بووه، دواتر بووه‌ته كونسوڵى گشتى وڵاته‌كه‌ى له شارى كاراچى پاكستان، ماوه‌یه‌ك له شارى به‌سره كارى كردووه.
هاوكات ستراو، كۆتا پۆستى بریتیبووه له كاركردن له‌گه‌ڵ تیمه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له سووریا، به‌پێى زانیارییه‌كان، “ستراو یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه نزیكهكا له برێت مه‌كگۆرگ، به‌رپرسی دۆسیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا”.
وته‌ى ئیرڤین هیكس، كونسوڵى پێشووى ئه‌مریكا له هه‌ولێر به‌بۆنه‌ى كۆتایهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



