هیومەن رایتس واچ “دەبێت عێراق پرۆژەیاسایی قەدەغەکردنی هاورەگەزبازی رابگرێت”

سوتاندنی ئاڵای هاوڕەگەزبازی لە بەغدا
SNN
رێکخراوی “هیومەن رایتس واچ” بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، پێویستە حکومەتی عێراقی ئەو یاسایانەی کە ئێستا لە پەرلەمانی عێراقە بۆ قەدەغەکردنی هاوڕەگەزبازی و دانانی سزا بۆ ئەو کەسانەی بانگەشەی بۆ دەکەن رابگیرێت.
رێکخراوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، گەر ئەم یاسایە لە عێراق پەسەند بکرێت، ئەوا مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێت، لەوانەش مافی ئازادی ڕادەربڕین کە هاوڕەگەزبازانی عێراق داوای دەکەن بە بوونی گروپ و رێکخراو یاخود خۆنامیشکردن، ئەم گروپانەش پێکدێن لە هاوڕەگەزبازان و جێدەر گۆڕاوەکان و خاوەن دوو جێندەرەکان و هەموو ئەوانەی لە گروپی LGBT جێیان دەبێتەوە.
رێکخراوەکە ئەوەش رووندەکاتەوە، بە قەدەغەکردنی هاوڕەگەزبازی، ئازادی لە عێراق و بەتایبەت ئازادی بۆ کۆمەڵگەی هاورەگەزبازان دەچێتە ژێر پرسیارەوە کە ئایا بۆچی دەسەڵاتدارانی عێراق رێگە بە بوونی هاوڕەگەزبازان و جێندەرگۆڕاوان نادەن لە عێراقدا.
لە ماوەی رابردوودا سێجار داواکاری قەدەغەکردنی هاوڕەگەزبازی لە پەرلەمانی عێراق کراوە پارتە یاسییە بەهیزەکانی عێراق و کەسایەتییەکانی وەک موقتەدا سەدر و نوری مالکی بە توندی لەگەڵ ئەم داوایەدان، لەکاتی ئێستادا پرۆژەکە لە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بەندەکانیشی کە رێگرە لە هاوڕەگەزبازی چەندین سزای ماددی و زیندانی تێدایە، وەک بوونی پەیوەندی ئاشکرا لە نێوان کوڕ و کوڕ یاخود کچ و کچ و ئاشکرابوونی پەیوەندییەکە بۆ ماوەی سێ جار ئەوا سزای 10 ساڵ زیندانی کردن زیاتر نەبێت و لە 3 ساڵ کەمتر نەبێت،لەگەڵ غەرامەکردن بە بەهای 10 ملیۆن دینار.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش



