توركیا جۆرێك له هێلكه‌ى هه‌نارده‌ى عێراق و تایوان كردووه كه گومانده‌كرێت مادده‌ى شێرپه‌نجه‌یی تێدا بێت

دوكانێكى فرۆشتنى هێلكه | فۆتۆ: Daily Mail
SNN
وڵاتى توركیا جۆرێك له هێلكه‌ى هه‌نارده‌ى وڵاتى تایوان و عێراق كردووه كه گومانده‌كرێت مادده‌یه‌كى قه‌ده‌غه‌كراوى تێدابێت كه مرۆڤ تووشى شێرپه‌نجه ده‌كات، به‌و هۆكاره‌شه‌وه وڵاتى تایوان 127 تۆن هێلكه‌ى ناردووه‌ته‌وه بۆ توركیا.
چیرۆكى ئاشكرا بوونى بابه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 18ى تهمموز، كه وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى تایوان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكراى كرد، “له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه 12 هه‌زار تۆن هێلكه‌یان له توركیاوه هاورده كردووه، دواى پشكنین بۆیان ده‌ركه‌وتووه 127 تۆن له‌و هێلكانه مادده‌یه‌كیان تێدایه كه به‌هۆى ئهنتى بایۆتیكی (3-amino-2-oxazolidinone) ده‌چێته جه‌سته‌ى مریشكه‌كه و پاشان هێلكه‌كه كه قه‌ده‌غه كراوه”.
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ره‌تیده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و هێلكه‌یه هه‌نارده‌ى عێراق كرابێت، به‌ڵام میدیاكانى توركیا و عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، “ئه‌و هێلكهیهى له تایوان ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه هه‌مان ئه‌و جۆره هێلكهیهیه كه توركیا هه‌نارده‌ى عێراقى ده‌كات”.
له‌باره‌ى ئه‌م بابه‌ته‌وه، به‌درى گیریت، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى به‌رهه‌مه ده‌ریایی و حهیوانیهكان له ده‌ریاى ئیجه له‌و باره‌یه‌وه به میدیاكانى توركیاى راگه‌یاند، “وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و دارستان رێكارى نوێى گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ هه‌نارده‌كردنى هێلكه، چونكه ئه‌و مادده‌یه‌ى كه باسده‌كرێت له‌نێو هێلكه‌كاندا دۆزراوه‌ته‌وه ماوه‌ى 20 ساڵه قه‌ده‌غه‌كراوه”.
وتیشى: “وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى توركیا له ئێستادا به وردى به‌دواداچوونه‌كانى بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌ستپێكردووه و له‌دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌موو شتێك بۆ راى گشتى ئاشكرا ده‌كه‌ن”.
توركیا ساڵانه به به‌هاى 195 ملیۆن و 350 هه‌زار دۆلار هێلكه هه‌نارده‌ى 51 وڵاتى جیهان ده‌كات و یه‌كێكه له وڵاته پێشه‌نگه‌كانى هه‌نارده‌كردنى هێلكه له جیهاندا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


