حكومەتی عێراق لەرێی كامێراوە چاودێری خاڵەسنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات

مەرزی حاجی ئۆمەران
SNN-عەلی حەمەسەعید
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عێراق بە درێژایی زیاتر لە 250 كیلۆمەتر ژمارەیەك كامێرای چاودێری لە دەروازە سنوورییەكان دادەنێت بەمەبەستی چاودێریكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و چاودێریكردنی ئەوكەسانەی كە لەو خاڵە سنوورییانەوە دێنە خاكی هەرێمی كوردستان و عێراق، هاوكات عێراق گومانیشی لەو داتایانەی حكومەتی هەرێم هەیە لەبارەی داهاتی خاڵەسنوورییەكانەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی پاسەوانی سنوور بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەفەرمانی وەزیری ناوخۆی حكومەتی عێراق بە درێژایی زیاتر لە 250 كیلۆمەتر كامێرای چاودێری لە سەرجەم خاڵە سنوورییەكان و دەروازە فەرمییەكانی هەرێم دادەنێت ئەوەش بەمبەستی چاودێریكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەو سنوورانە، هاوكات ڕۆژانە لەڕێگەی تیمێكی پسپۆڕەوە لە فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكانی عێراق كامێراكان چاودێری دەكرێن.
ئاماژەبەوەشكراوە، كامێرەكان وێنە و ڤیدیۆش تۆماردەكەن و حەرارین و بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی عێراق دانراون و بۆ چاودێری كردنی ئاڵوگوڕی بازرگانی و هاتن و چوونی ئەو كەسانەیە كە لە سنوورەكانەوە دێن و دەچن وتەنها تیمێكی پسپۆڕ لە فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان دەتوانن وێنەكان ببینن.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە حكومەتی عێراق گومانیان لەداتاكانی هەرێمی كوردستان هەیە و متمانەیان پێ نییە، حكومەتی فیدڕاڵ دەیەوێ خۆی داتاكان و داهاتەكان كۆبكاتەوە، ئەمەش كاریگەری لەسەر دەسەڵاتی جێبەجێ كردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت و كە پێشتر وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی خاڵە سنووریەكانی كردووە، حكومەتی هەرێمیش ناتوانێت ڕێگری لەم هەنگاوەی حكومەتی ناوەند بكات چونكە دەروازە سنوورییەكان سەر بە حكومەتی فیدراڵن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


