ئه‌جێنداى كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى

كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
سبه‌ى یه‌كشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شارى هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه، ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت: “كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به ئاماده‌كارییه‌كانى به‌ستنى كۆنگره‌ى پێنجه‌مى یه‌كێتى”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى ئاب، ستران عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان به SNNی راگه‌یاند، “سبه‌ى له شارى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى به سه‌رپه‌رشتى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
له‌باره‌ى مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌ندامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتی وتیشى: “كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ته به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنگره‌ى پێنجه‌م، تێیدا تاوتوێى پێشنیار و راپۆرته‌كانى كۆمسیۆنى تایبه‌تى كۆنگره ده‌كرێت كه تایبه‌ت به شێوازى به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه كۆمسیۆنى باڵاى كۆنگره له كێ پێكهاتووه؟ ستران عه‌بدوڵا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد، “لە كۆبوونەوەی پێشتری مه‌كته‌بى سیاسى كە لە شاری كەركوك بەڕێوەچوو بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی كۆمسیۆنى باڵای كۆنگرە پێكهات كە لە مەكتەبی هەڵبژاردن، مەكتەبی رێكخستن و مه‌كته‌بى توێژینه‌وه پێكدێت بۆ تەواوكردنی رێوشوێنەكانی كۆنگرەی پێنجەم”.
به وته‌ى ئه‌ندامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى، “سه‌رۆكى یه‌كێتى زۆر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه كۆنگره‌ى پێنجه‌م پێویسته له ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كانى ئه‌ندام و لایه‌نگرانى یه‌كێتیدا بێت، ببێته هۆكارێك بۆ به‌هێزكردنى یه‌كێتى له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه”.
پرسى هه‌ڵبژاردنى كۆتایی مانگى ئه‌یلول بۆ به‌ستنى كۆنگره یه‌كێكه له‌و پرسانه‌ى كه زۆرترین سه‌رنجى له‌سه‌ره، له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى، بۆچى مانگى ئه‌یلولیان ده‌ستنیشان كردووه بۆ به‌ستنى كۆنگره؟ ستران عه‌بدوڵا باسى له‌وه‌كرد، “خۆى له بنه‌ڕه‌تدا پێویستبوو له كۆتایی ئه‌مساڵدا ئێمه كۆنگره ببه‌ستین، به‌ڵام به چه‌ند هۆكارێكى تایبه‌ت كه گرنگترینیان بریتیه له به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق له رۆژى 18ى كانونى یه‌كه‌م، به باشمانزانى له مانگى ئه‌یلولدا كۆنگره ببه‌ستین”.
رۆژى 22ى ئاب، به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى یه‌كێتى كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له شارى كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به دیاریكردنى رۆژى 27ى ئه‌یلولى 2023 بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ى پێنجه‌مى ئه‌و حزبه، هه‌مان رۆژ كۆمسیۆنێك پێكهات بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنى ئاماده‌كارییه‌كانى به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



