باڵانبۆ محەمەد: پارتی نایەوێت هێزەکانی پێشمەرگە یەكبگرنەوە

باڵانبۆ محهمهد، جێگرى سهرۆكى لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش له پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: پهرهلهمانى كوردستان
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەبەوەدەكات پارتی نایەوێت هێزی پێشمەرگەی كوردستان یەكبگرێتەوە و بكەوێتە ژێر ركێفی وەزارەتی پێشمەرگە، لەكاتێكدا هێزەكانی 70 هەمووكارەكانیان تەواوكردووە بۆئەوەی بخرێنەسەر وەزارەتی پێشمەرگە بەڵام هێزەكانی 80ی سەربە پارتی هیچ هەنگاوێكیان نەناوە.
باڵانبۆ محەمەد ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: هەوڵەكانی پارتی بەوئاراستەیەن كە نایەوێت هێزی پێشمەرگەی كوردستان یەكگرتوو بێت چونكە ئەوان فیرقە و فەوجی لابەلا و درووستكراوی زۆریان هەیە كە لەدەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە كاردەكەن، هاوكات هێزی ئەركانی فەرماندەیی 70 هەموو كارەكانیان تەواوكردووە بۆ یەكگرتنەوە و كەوتنە ژێر ركێفی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام هێزەكانی 80ی سەربەپارتی هیچ هەنگاوێكیان نەناوە بە ئاراستەی یەكگرتنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی داوای ئەوەدەكات كە هێزەكانی پێشمەرگەش بە سیستەمی 47 بە 53 دابەشبكرێن، ئەمە پێچەوانەی ئەو بنەمایانەیە كە هەموو هاووڵاتیان و هێزەسیاسییەكان و تەنانەت وڵاتانی دۆستیشمان داوای یەكخستن و یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە دەكەن.
ئەو ئەندامەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، جێگای پرسیارە لەكاتێكدا لەناوخۆدا هێزەكانی پێشمەرگە یەكگرتوو نەبن ئەی چۆن دەتوانین لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان باس لە پێداویستی هێزەكانی پێشمەرگە بكەین و لەلایەكی دیكەشەوە باس لە دیموكراسی و سەربەخۆیی هێزە ئەمنییەكان بكەین.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


