زیاتر له یه‌ك ملیۆن ده‌نگده‌ر ناوى خۆیان له‌نێو تۆمارى ده‌نگده‌ران نوێكردووه‌ته‌وه

سێ هاووڵاتى ده‌نگده‌رى عێراقى | فۆتۆ: AFP
SNN
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى رۆژنامه‌وانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له یه‌ك ملیۆن ده‌نگده‌ر ناوى خۆیان له‌نێو تۆمارى ده‌نگده‌ران نوێكردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ى ئاب، عیماد جه‌میل، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى رۆژنامه‌وانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له‌باره‌ى نوێكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌رانى عێراق رایگه‌یاند، “له سه‌رتاسه‌رى عێراق ملیۆنێك و 31 هەزار و605 ده‌نگده‌ر ناوى خۆیان نوێكردووه‌ته‌وه له‌نێو تۆمارى ده‌نگده‌ران كه دابه‌شده‌بێت به‌سه‌ر ته‌واوى پارێزگاكاندا”.
له‌باره‌ى دابه‌شبوونى به‌پێى پارێزگاكان سه‌رۆكى ده‌سته‌ى رۆژنامه‌وانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، “ئاماره‌كانى نوێكردنه‌وه‌ى ده‌نگده‌ران به‌پێى پارێزگاكان به‌مشێوه‌یه‌یه، کەرخ و به‌غدا115281، رەسافە 98682، که‌رکوک 80544 ، سه‌ڵاحه‌دین 69918، هه‌ولێر 65468، سلێمانی 64990، ئەنبار51759، دیالە 49368، بەسرە 47569، زیقار 33420، بابل 31758، دهوک 29877، نەجەف 29456، دیوانیە 22304، میسان 20126، واست 14295”.
له‌باره‌ى ئه‌و ئاوارانه‌ى كه ناوى خۆیان نوێكردووه‌ته‌وه عیماد جه‌میل ئاشكرا كردووه، “ژماره‌كه ده‌گاته 3 هه‌زار و 399 كه‌س”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


