کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و باران دەبارێت

0
401

SNN-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و بارانیش دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە 29ی ئابی 2023 ، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ کەمێک پروشکە باران لە ناوچەشاخاوییەکانى باکوورى ڕۆژ ئاوای هەرێم و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە بە (1-3 ) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

هەروەها سبەى چوار شەممە 30ی ئابی 2023، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە دەبێت, ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوورى ڕۆژ هەڵات و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 38 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 36 پلەى سیلیزى
دهۆک : 36 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 41 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 39 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 38 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 27 پلەى سیلیزى
سۆران : 36 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 42 پلەى سیلیزى

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this