
دکتۆر سەباح هەورامی و دکتۆر هێرش
SNN
دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چوار تووشبووی نەخۆشی کۆلێرا لە سلێمانی تۆمارکراوە، دەبێت هاووڵاتیان هۆشیاربن لە جێبەجێکردنی رێنماییەکان و سەرچاوەکانی ئاو.
بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئیستا 10 تووشبووی نەخۆشی کۆلێرا تۆمارکراوە و 100 کەسی دیکەش گومانی تووشبوویان لێ دەکرێت بە کۆلێرا، رۆژانەش نزیکەی 100 کەس بەهۆی سکچوون و رشانەوەوە سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن، پێویستیش ناکات هاووڵاتیان بترس بەڵام دەبێت بەباشی رێنماییەکانی تەندروستی جێبەجێ بکەن و زۆر ئاگادری ئاو و سەوزە بن لەکاتی خواردنیدا و لە سەرچاوەکەی دڵنیابن.
روونیشی دەکاتەوە، نیشانەکانی کۆلێرا سکچوون و رشانەوەی تووندە لە ماوەیەکی کورتدا وا لە کەسی تووشبوو دەکات کە وشک ببێتەوە بۆیە گەر زوو نەگەیەنرێتە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر ئەگەر هەیە نەخۆشەکە گیان لەدەست بدات، یاخود ببێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستە و لاوازکردنی گورچیلەکانی.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



