
سه‌لوان مۆمیكه، ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقیه‌ى له سوید قوئانى سووتاند | فۆتۆ: AFP
SNN
تۆڕى چاودێرى رۆژهه‌ڵات ئاشكراى كرد، ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقیه‌ى كه له ماوه‌ى رابردوودا به سووتاندن و دڕاندنى قورئان له سوید ناوبانگى ده‌ركرد پاره‌یه‌كى زۆرى له‌ڕێگه‌ى ئه‌و كاره‌یه‌وه په‌یدا كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2ى ئه‌یلول، تۆڕى چاودێری رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له نوێترین راپۆرتیدا ئاشكراى كرد، “سه‌لوان مۆمیكا ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقیه‌ى كه له ماوه‌ى رابردوودا هه‌ستا به سووتاندنى قورئان له‌ڕێگه‌ى ههژمارهیهكهى له تیكتۆك پاره‌یه‌كى زۆرى په‌یدا كردووه، چونكه هه‌ستاوه به بڵاوكردنه‌وه‌ى دیمه‌نى سووتاندنى قورئان له‌ڕێگه‌ى په‌خشى راسته‌وخۆوه له هه‌ژماره‌كه‌ى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تیكتۆك، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌نجامدانى په‌خشى راسته‌وخۆى تر به‌مه‌ش توانیویه‌تى بۆ هه‌ر راستهوخۆیهك 30 هه‌زار كۆرۆنى سویدى كۆبكاته‌وه كه به‌رامبه‌ره به 270 دۆلار”.
له‌باره‌ى ئه‌م بابه‌ته‌وه سه‌لوان مۆمیكا پێشتر له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رادیۆى سوید ئاشكراى كرد، “بۆ په‌یداكردنى بژێوى ژیانى پشت به داهاتى هه‌ژماره‌كه‌ى له تیكتۆك ده‌به‌ستێت”.
ره‌فتاره‌كانى سه‌لوان مۆمیكا له‌ماوه‌ى رابردوودا بووه جێگه‌ى نیگه‌رانى ته‌واوى مۆسوڵمانان له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان و كاردانه‌وه‌ى جیهانى به‌دواى خۆیدا هێنا، له‌و باره‌یه‌وه تۆڕى میدیایی سوید (SVT) راپرسیه‌كى ئه‌نجامداوه و له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه، “53٪ى خه‌ڵكى سوید ره‌فتاره‌كانى سه‌لوان مۆمیكا ره‌تده‌كه‌نه‌وه و به ناپه‌سه‌ند ناوى ده‌به‌ن، 13٪شیان پێیانوایه كاره‌كه‌ى سه‌لوان مۆمیكا هیچ گرنگیه‌كى نییه”.
سه‌لوان مۆمیكا له یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى قوربانى ئه‌مساڵ له‌به‌رده‌م مزگه‌وتى گه‌وره‌ى شارى ستۆكهۆڵمى پایته‌ختى وڵاتى سوید، هه‌ستا به سووتاندنى قورئان، جارێكى تر ئه‌م كاره‌ى دووباره كرده‌وه له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى عێراق له سوید.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
27 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
27 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



