دابەشکردنی ئارد دەستی پێکردەوە و ئاردی ئەمجارە جیاوازە

ئارد
SNN
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی حوزهیرانى دەستپێکردووەتەوە و ئاردەکەی جیاوازترە لە مانگەکانی پێشووتر، چونكه بەرهەمی خۆماڵییە.
ئەمڕۆ شەممە 2ی ئەیلوا، لە راگەیەنراوێکی وەزارەتی بازرگانی عێراقدا ئاشكرایكرد، “شەش ملیۆن کیسە ئارد بۆ دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی حوزهیران ئامادەکراوە، هەر لە ئەمڕۆشەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت”.
سەبارەت بە جیاوازى بەشە ئاردی مانگی حوزهیران وەزارەتی بازرگانی ئهوهشى خستووهتهڕوو، “ئاردی ئەمجارە لە بەرهەمی ناوخۆیی بەرهەمهێنراوە، هەمووی گەنمی عێراقییە و لە بەرهەمهێنانیدا چاودێری وردی بۆ کراوە، ئاردەکە کوالیتی زۆر باشە و هاووڵاتییان دەتوانن بە ئاسانی بەکاریبهێنن، چونکە مانگەکانی پێشتر ئاردی گەنمی ئوستراڵی یان ئەمریکی تێکەڵ دەکرا و ئاردی لێ بەرهەمدەهێنرا.
وهزارهتى بازرگانى هاووڵاتییان ئاگادار دهكاتهوه له ئهگهرى كێشهیهك ئاگاداریان بكهنهوه و ئاماژهى بهوهشكردووه، “هەر هاووڵاتییەک بەشە ئاردی وەرگرت ئەگەر خراپ بوو کوالیتی باش نەبوو دەتوانێت راستەوخۆ ئاگادارمان بکاتەوە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


