
SNN
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا رایگەیاند، تورکیا جگە لە بۆردومانکردنی خاکی وڵات و بێبەشکردنی وڵات لە سەرچاوەکانی ئاو، لە ئێستادا ئاستەنگی بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە دروست دەکات.
کازم توکی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا رایگەیاند، سیاسەتی تورکیا بەرامبەر بە عێراق نادادپەروەرانەیە چ لە رووی بۆردومانکردنی خاکی وڵات و بێبەشکردنی وڵاتە لە سەرچاوە ئاوییەکان، ئێستاش دەیەوت کێشە بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانەوە دروست بکات، ئەنقەرە دۆسیەی نەوت و ئاو دژی بەغدا بەکاردەهێنێت و ئاستەنگی دروست دەکات.
سەبارەت بەو کێشانە ئەندامەکەی لیژنەی نەوت و غاز ئاماژەی بەوەکردووە دوای راگرتنی ھەناردەی نەوت لەرێگەی تورکیاوە، پێویست دەکات حکومەتی عێراق رێگەیەکی تر بدۆزێتەوە بۆ هاوردەکردنی نەوتی هەرێم.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش



