
انتهى لقا‌ء الرئيس التركي رجب طيب أردوغان مع نظيره الروسي فلاديمير بوتين، الإثنين، في مدينة سوتشي الروسية. واستغرق اللقاء قرابة 3 ساعات، وفق مراسل الأناضول، بينها ساعة ونصف اجتماع ثنائي، وساعة ونصف اجتماع على مستوى الوفود. ( Doğukan Keskinkılıç - وكالة الأناضول )
SNN
سه‌رۆكى رووسیا بۆ یه‌كه‌مجار باس له هۆكارى داخستنى رێڕه‌وه‌كانى هه‌نارده‌كردنى دانه‌وێڵه ده‌كات له ئۆكرانیاوه و ده‌ڵێت: “ئۆكرانیا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى له‌و رێڕه‌وانه‌وه گواستووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ئاماده‌یه بچێته‌وه سه‌ر مێزى گفتوگۆى كردنه‌وه‌ى ئه‌و رێڕه‌وانه ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كان قبوڵ بكرێن”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ى ئه‌یلول، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى رووسیا و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى توركیا له شارى سوچى له رووسیا كۆبوونه‌وه.
له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكانى رووسیا و توركیا كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا و له سه‌ره‌تاى كۆنگره‌كه‌دا ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى رووسیا وتى: “یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى توركیا تاوتوێمان كردووه بریتیه له كردنه‌وه‌ى رێڕه‌وه‌كانى هه‌نارده‌ى دانه‌وێڵه له ئۆكرانیاوه، من ئاماده‌م دووباره له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دابنیشم له‌سه‌ر كردنه‌وه‌یان، به‌ڵام مه‌رجى خۆمم هه‌یه و پێویسته مه‌رجه‌كانم جێبه‌جێ بكرێن”.
وتیشى: “له رابردوودا بۆیه ئه‌و رێڕهوانهمان داخست، چونكه ئۆكرانیا ئه‌و رێڕهوانهى به‌كارده‌هێنا بۆ گواستنه‌وه‌ى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى، ئه‌گه‌ر گه‌ره‌نتى رێگرى كردن له دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌م كاره بكرێت ئه‌وه ده‌كرێت دووباره گفتوگۆكان له‌باره‌ى كردنه‌وه‌یان ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى رووسیا باسى په‌یوه‌ندیه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ توركیا كرد و وتیشى: “ته‌نیا له ماوه‌ى ساڵى رابردوودا رووسیا 10 ملیۆن مه‌تر سێجا غازى هه‌نارده‌ى توركیا كردووه. هاوكات هاووڵاتیانى رووسیا له‌ڕیزى یه‌كه‌مى گه‌شتیارانى توركیادان”.
له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكى توركیا وتى: “گه‌شتیارانى رووسیا یه‌كه‌مى بێ ركابه‌رن له توركیا، له‌ڕووى ئابوورى و سیاسیشه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێز له‌نێوانماندا هه‌یه”.
له‌باره‌ى شه‌ڕى ئۆكرانیا و رووسیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، “پێویسته ئه‌و شه‌ڕه كۆتایی پێبێت، چونكه هیچ كه‌س تێیدا براوه نییه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


