ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی دابەشکردنی مووچە کۆدەبێتەوە

0
783

SNN

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ بڕیاردان لەبارەی دابەشکردنی مووچە و 500 ملیار دینارەکەی بەغدا کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی ئەیلول، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا چۆنێتی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران یەکلا بکرێتەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڕیاری بەغدا بۆ ناردنی 500 ملیار دیناری مانگانە نیگەرانە و دەڵێت “بەشی موچە ناکات”، بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە فەرمی رای خۆی رابگەیەنێت و پلان و هەنگاوی داهاتووی هەرێمی کوردستان دیاری بکرێت.

ئێستا لە ناو مانگی ئەیلول-داین و موچەی مانگی تەمموز و ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە و حکومەتی هەرێم دەڵێت ئەو پارەی لە بەغداوە دێت بەشی موچە ناکات و بە داهاتی ناوخۆشەوە نزیکەی 100 ملیار دینار کورتهێنانیان دەبێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this