کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکات

0
1034

SNN-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبێتەوە و ئەگەر نمەبارانێکی کەمیش هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.

بەرێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ دوو شەممە 11ی ئەیلولی 2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 1 تا 2 پلە نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

هەروەها سبەى سێشەممە 12ی ئەیلولی 2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوویەکان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت, ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوویەسنووریەکانی باکوور لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ و پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 35 پلەى سیلیزى
سلێمانی :33 پلەى سیلیزى
دهۆک : 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 39 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 36 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 36 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 23 پلەى سیلیزى
سۆران : 33 پلەى سیلیزى

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this