ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى به سه‌رۆكایه‌تى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى كۆده‌بێته‌وه

كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان كه له كه‌ركوك به سه‌رپه‌رشتى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى | فۆتۆ: PUK Media
SNN
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ى ئه‌یلول، میدیاى یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه، مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى ئه‌و حزبه كۆده‌بێته‌وه و چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك تاوتوێده‌كات.
میدیاى ئه‌و حزبه له‌باره‌ى كۆبووه‌نه‌وه‌كه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یه‌وه بڵاویكرده‌وه، “پاشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کۆدەبێتەوە. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەردانەکانی سەرۆکی یەکێتی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و بەغدا کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران و بەغدا تاوتوێده‌كرێن”.
له‌باره‌ى تاوتوێكردنى بابه‌تى كۆنگره‌ى پێنجه‌مى ئه‌و حزبه، میدیاى یه‌كێتى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا پێشھاتەکانی کۆنگرەی پێنجەم گفتوگۆی لە بارەوە دەکرێت”.
له كۆتا كۆبوونه‌وه‌یدا كه له شارى كه‌ركوك له رۆژى 20ى ئاب، به‌ڕێوه‌چوو، مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بڕیاریدا رۆژى 27ى ئه‌یلول، كۆنگره‌ى پێنجه‌مى یه‌كێتى به‌ڕێوه‌بچێت له شارى سلێمانى.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


