لەگەڵ یەكەم باران بارین نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان بۆ 180 هەزار بەرزبوویەوە

نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان نزیكەی 100 هەزار دینار دابەزیوە، بەڵام لەگەڵ یەكەم باران بارینی وەرزی پایزی ئەمساڵ نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان لە 160 هەزار دینارەوە بۆ 180 هەزار دینار بەرز بوویەوە.
محەمەد ئەحمەد، یەكێك لە فرۆشیارەكانی نەوتی سپی ماڵان لە هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان بە 180 هەزار دینار دەفرۆشین كە بڕەكەی 220 لیتری تەواوە بەو پارەیە دەیگەیەنینە بەردەم ماڵەكان، لەكاتێكدا بەر لە دوو هەفتە هەمان ئەو بەرمیلە نەوتە بە 160 هەزار و بەر لە دوو مانگیش نرخی بەرمیلێك نەوت بە 140 هەزار دینار بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان نزیكەی 100 هەزار دینار دابەزیوە، بەڵام لەگەڵ یەكەم باران بارینی پایز نرخی بەرمیلێك نەوت 20 هەزار دیناری چووە سەر ساڵانەش لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان نرخی نەوتی سپی زیاتر بەرز دەبێتەوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی خواست لەسەر نەوت زیاد دەبێت، بەڵام بەگشتی ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا بەرمیلێك نەوتمان بە 260 تا 270 هەزار دینار دەفرۆشت لە وەرزی زستانیش نرخەكەی گەیشتە 300 هەزار دینار، بەڵام پێناچێت زستانی ئەمساڵ ئەو نرخە بەخۆیەوە ببینێت ئەگەر زۆریش بەرز ببێتەوە نزیك دەبێتەوە لە 200 هەزار دینار.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


