
هاوردەکردنی ئۆتۆتمبێل
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لەمانگی داهاتووەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2022 قەدەغەدەكرێت و دەبێت ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2023 و 2024 هاوردەبكرێن، هاوكات ئەمساڵیش 80 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەكراوە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2023 بەردەوامی هەبووە و بەگوێرەی ڕێنماییەكان لەمانگی داهاتووەوە هاوردە كردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێلی 2022 قەدەغەدەكرێن و پێویستە لەمانگی داهاتووەوە ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2023 و مۆدێل 2024 هاوردەبكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەمساڵدا لەدەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان بەگوێرەی مەرج و ڕێنماییەكان 520مامەڵەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل ئەنجامدراون، لەكۆی ئەو مامەڵانەش تواندراوە زیاد لە 80 هەزار ئۆتۆمبێلی گەورو و بچوك هاوردەبكرێن.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم لەكاتێكدایە كە ساڵی ڕابردوو زیاد لە 100 هەزار ئۆتۆمبێلی گەورەو بچوك هاوردەی هەرێمی كوردستان كراون، هاوكات بەهۆی زۆری ژمارەی ئۆتۆمبێل لە شار و شارۆچكەكان ڕووداوەكانی هاتووچۆش ساڵانە ڕوو لە زیاد بوون دەكەن.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش



